ئاب 30, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران؛ ئەمریکا لە سەرووی دەوڵەتە تیرۆریستەکانی جیھانەوەیە

خەتیبی نوێزی ھەینیی تاران وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئەمریکا لە سەرووی دەوڵەتە تیرۆریستەکانی جیھانەوەیە، ڕایگەیاند: سەرباری دان نانی کاربەدەستانی ئەمریکا بە پێکھێنانی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا، جێگای شەرمەزاری کە ئێستا بانگەشەی خەباتی دژی تیرۆریزم دەکەن.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئەحمەد خاتەمی» لە خوتبەکانی نوێژی ھەینیی تاران وێڕای ئاماژە کردن بە ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئێران لە ساڵی ١٩٨١ و ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی تیرۆریزم وتی: ئێران قوربانیی تیرۆریزمە.

ئەمڕۆ ھەینی ٣٠ ئوتی ٢٠١٩ ساڵگەڕی شەھید کرانی «موحەممەد عەلی ڕەجایی» سەرۆک کۆمارو «موحەممەد جەواد باھونەر» سەرۆک وەزیزانی ئەو کاتی ئێران ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵۆک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی ١٩٨١ _ە لە لایەن تاقمۆکەی ڕەشەکوژی مونافقینەوە و ھەروەھا ڕۆژی نیشتیمانیی خەباتی دژی تیرۆریزمیشە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئەحمەد خاتەمی» خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران وتیشی: دەوڵەتی ئەمریکا لە حاڵێکدا ھێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، ئەنساروڵڵای یەمەن، حەشدی شەعبیی عێراق بە تیرۆریست دەزانێت کە کە ئەم ھێزانە لە ھێڵی یەکەمی خەباتی دژی تیرۆرزمن لە ناوچەکەدا.

خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە دەست درێژکاریی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر لوبنان وتیشی: ئەم ھێرشە دەربڕی خووخدەی دڕندانەو دەست درێژکارانەی ڕژێمی زایوتییە کە دەبێ بەرپەرچ بدرێتەوە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئەحمەد خاتەمی» خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران ھەروەھا وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بارەی ڕەوشتی موسڵمانانی کەشمیر پێی داگرت: لە دەوڵەتی ھیند چاوەڕوان دەکرێت کە سیاسەتێکی گونجاو لە ھەمبەر موسڵمانانی ھیند بگرێتە بەرو ستەم لە موسڵمانانی ناوچەکە نەکات.

 

سەرپەیڤ