ئه‌یلوول 01, 2019 20:49 Asia/Tehran
  • زەریف: چوار رۆژی دیکە،کاتی ڕاگەیاندرانی هەنگاوی سێهەمی ئێران لە بەرجام

وەزیری کارو باری دەرەوەی ئێران گوتی:بەڕێوە چوونی هەنگاوی سێهەمی کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکانی ئێران لە قۆناخەکانی کۆتایی بریار گرتن دایە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆن،"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمرۆ یەکشەممە دوای کۆتایی دانیشتنی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی مەجلیسی ئێران گوتیشی: ئەگەر ئەورووپاییەکان تا پێنجشەممە(٥ـی سیپتەمبەر) کردەوەی پێویست لەبارەی بەرجام ئەنجام نەدا، ئێران بەڕێوە بردنیی هەنگاوی سێهەم بەوان ڕادەگەێنێت.

زەریف جەختیکرد: بە گوێرەی بڕیارێک کەل ە هەشتەمی (مای) ڕاگەیاندراوە ئێران لە نامەیەک  بۆ ئەورووپاییەکان هەنگاوی سێهەملە پێناو کەمبوونەوەی ئەرکە بەرجامییەکانی خۆی بە وان ڕادەگەینێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دیداری ئەمدواییەی لەگەڵ ئیمانوئێل مەکڕۆن،سەرۆک کۆماری فەرەنسا و وتوویژی سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەرەنسا گوتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات مێزی دانووستانی جێنەهێشتووە و هەمیشە ڕایگەیاندووە بۆ بەڕێوە بردنی بەرجام ئامادەیە و ئەگەر ئەورووپاییەکان بە گوێرەی ئەرکەکانیان هەنگاو  هەڵبگرن، ئێرانیش  بەڕێوە بردنی ئەرکەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە.

زەریف لەبارەی بارودۆخی ڕێکارەکانی دراوی ئێران و ئەورووپا"ئینستێکس" یش گوتی: ئینستێکس پێشەکییەکە لە سەر بەڕێوە چوونی ئەرکەکانی ئەورووپا و ەئوروپاییەکان و ئەندامانی دیکەی بەرجام ١١ بەلێنیان داوە کەهەڵبەت ئێران بە هیچکلۆجێ چین و ڕووسیای لەتەنیشت ئەورووپا دانەناوە.

زەریف بەڕاشکاوی گوتی چین و ڕووسیا بەردەوام درێژەی داوە بە پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئێران بەڵام ئەورووپاییەکان تاڕادەیەکی زۆر پێوەندیی خۆیان لەگەڵ ئێران پچراندووە و پێویستە ئەوانیش کردەوەی پێویست لەم بوارە دا ئەنجام بدەن.

سەرپەیڤ