ئه‌یلوول 05, 2019 11:30 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە پێشنیاری بەرتیل دانی ئەمریکا بە کەشتیوانی نەوتبەرەکەی ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دەوڵەتی ئەمریکا کە لە جەردەییە دەریاییەکەی دا شکستی ھێناوە، ڕووی لە باجخوازی کردووە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی پێنج شەممە لە توییتێرەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە پێشنیاری بەرتیل دانی ئەمریکا بە کەشتیوانی نەوتبەرەکەی  ئێران بۆ ڕاگرتنی نووسی: ترەمپ دەڵێت نەوتەکەی ئێران بھێنن بۆ ئەمریکاو چەند ملوێن دۆلار وەربگرن، ئەگینا بایکۆت دەکرێن.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەم شێوە ھەڵس و کەوتە ڕێک لەو بانگێشتنامەیە دەچێت کە چەند حەوتە لەمەوبەر لە کۆشکی سپی وەری گرتبوو کە وادیارە وەھا شێوازێک خەریکە دەبێتە ڕەوتێکی ئاسایی.

ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز نووسیویەتی:«برایان ھوک» نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە «ئاخلیش کومار»ی کەشتیوانیی ھیمدیی نەوتبەری « ئادریان دەریا» پێشنیاری  پارەی کردووە لە ھەمبەر ڕاگرتنی نەوتبەرەکەی ئێران.

ئەم ڕۆژنامە بریتانییە نووسیویەتی: دەوڵەتی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند ملوێن دۆلاری بۆ ڕاگرتنی نەوتبەرەکەی ئێران بە کەشتیوانە ھیندییەکە پێشنیار کردووە.

دوای ئەوەی کە کەشتیوانی نەوتبەرەکەی ئێران خۆی لە قەرەی ھاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا نەداوە، برایان ھوک بە ناردنی ئیمایلێک بۆ «ئاخلیش کومار» پێی ڕاگەیاندووە کە، خەزێنەداریی ئەمریکا بایکۆتی کردووە.

نەوتبەرەکەی ئێران چوارەمی ژوئیەی ٢٠١٩ لە ناوچەی جەبەل تاریق بە فەرمانی ئەمریکاو ھاوکاریی بریتانیا ڕاگیردراو پاش چل ڕۆژ ڕاگیران، بە پێی بڕیاری دادگەی باڵای ناوچەی جەبەل تاریق ئازاد کرا.

ئازاد کرانی ئەم نەوتبەرە دوابەدوای نەیارەتیی ئێران لەگەڵ ئەو مەرجانەی کە دەوڵەتی بریتانیا بۆ ئازاد کردنی نەوتبەرەکەی ڕایگەیاند بوو، جارێکی تر ئەوەی دەرخست کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانی دیپلۆماسی و مەیدانی دا سەرکەوتوو بووە.

 

سەرپەیڤ