ئه‌یلوول 09, 2019 08:31 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرپەرشتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە تاران

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت:ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دەبێ ئەرکەکانی بە شێوەیەکی پرۆفشناڵ، نهێنی و بێ لایەن ڕاپەڕێنێ.

«موحەممەد جەواد زەریف»  وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ« کۆرنێل فروتا_Cornel Feruta» سەرپەرشتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتیشی: هەنگاوەکانی ئێران لەمەڕ دابەزاندنی ئاستی بەڵێنمەندییەکانی لە ڕێککەوتنی بەرجام، لە بەرامبەر جێبەجێ نەکرانی بەڵێنی لایەنە ئەورووپییەکانە و تەواوی ئەم هەنگاوانەش لە چوارچێوەی بڕگەی 36ی ڕێککەوتنی بەرجام دا دەبن.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەی  کردە هاوکارییە بەربڵاوەکانی ئێران و ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش کە ئەو ڕاپۆرتە جۆربەجۆرانەی ئاژانسی لێ کەوتووەتەوە لە بارەی پشتڕاست کرانەوەی ڕاپەڕێندرانی ڕێک و پێکی ڕێککەوتنەکە لە لایەن ئێرانەوە.

« کۆرنێل فروتا_Cornel Feruta» سەرپەرشتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیش لەم دیدارەدا وێڕای ئاماژە کردن بە هەوڵی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ متمانەچێکردن، لە سەر ئەنجام گرتنی چالاکیی تاقیکردنەوەی ڕاستییەکان بە شێوەیەکی پڕۆفشناڵ و بێ لایەن لە لایەن ناوەندەکەوە جەختی کرد.

« کۆرنێل فروتا_Cornel Feruta» سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران گەییشتە تاران.

سەرپەرشتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەرلەمە لەگەڵ (عەلی ئەکبەر ساڵحی) سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران دیدارو لە بارەی هاوکارییە هاوبەشەکانەوە بیروڕای گۆڕی بووەوە.

ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ وێڕای  دووپات کردنەوەی بوختانگەلی بێ بنەمای دژی ئێران، بە شێوەیەکی یەک لایەنە  لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، کشایەوە.

ھەر لەم حاڵەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ساڵێک دان بەخۆداگرتنی ستراتژیانەو وەدی نەھاتنی داخوازییەکانی، بە گوێرەی بڕگەکانی 26و 36 ڕێککەوتنی بەرجام ڕایگەیاند کە: بڕێک لە بەڵێنەکانی خۆی بە پێی ئەم ڕێککەوتنە هەڵدەپەسێرێت.

سەرپەیڤ