ئه‌یلوول 10, 2019 11:30 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە شانۆی تازەی نەتانیاهوو

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەردا کاردانەوەی نیشان دا بە شانۆی نوێی "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەو شانۆ تازەیەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وەڕێخستووە و بە بەڵگە هێنانەوە لە بانگەشەکانی نەتانیاهوو لە ساڵی ٢٠٠٢ و پێش پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر ئێراق لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی گوێبیست کردن لە کۆنگرێسی ئەمریکا ، نووسی: خاوەنی ڕاستینەی چەکی ئەتۆمی هەر وەک شوانە درۆزنە سەبارەت بە بنکەیەکی کاولی بێ ناو و  نیشان لە ئێران هەرا و هوریای وەڕێخستووە.

زەریف وتیشی: نەتانیاهوو و گرووپی "بی" بە بێ ئاوڕدانەوە لەوەی کە چەندە خوێنی کەسانی بێ تاوان دەڕژێ، تەنیا لە دووی هەڵایساندنی ئاگری شەڕن.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی سناریۆ سازکردنەکانیدا بە دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی، دیسان ئێرانی تۆمەتبار کرد بە هەوڵ بۆ ساز کردنی بۆمبی ئەتۆمی.

بانگەشە بێ بنەماکانی نەتانیاهوو لە کاتێکدا دووپات دەکرێنەوە کە  ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی دووشەممە لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا دیسان پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پشت ڕاست کردەوە.

لە ئاراستەی هاوکارییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئاژانس، "کۆرنێل فرۆتا" بەرپرسی کاتیی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییە یەکشەممەی رابردوو سەردانی ئێرانی کرد.

فرۆتا ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ڤییەنای پێتەختی ئۆتریش ڕایگەیاند ئاژانس و ئێران ئێستایش هەر پێبەندن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

ناوبراو سەبارەت بە بانگەشەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بوونی بنکەگەلی نهێنی و شاراوە لە ئێراندا پێی داگرت کە ناکرێ لەبەر هەندێ بۆچوون سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دادوەری بکەین.

تووڕەیی ونیگەرانیی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی  لە کەم بوونەوەی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە کاتێکدایە کە هەموو چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتیانەکانی ئێران بە پێچەوانەی ئەم ڕژێمە لە ژێر چاوەدێریی ئاژانسی نێودەوڵەیی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدایە.

سەرپەیڤ