ئه‌یلوول 13, 2019 14:04 Asia/Tehran
  • بایکۆت کرانی گەلی ئێران؛ بنپێ کردنی مافی مرۆڤ بە شێوازی ئەمریکایی

نوێنەری ئێران لە نووسینگەی ئەورووپایی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ دواهاتە نەرێنییەکانی بایکۆت و کردەوە دوژمنکارانە یەکلایەنەکان لە سەر سوود بردنی مرۆڤ لە مافە سەرەتاییەکانی بە جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی زانی.

"ئیسماعیل بەقایی هامانە" ڕۆژی پێجنشەممە لە کۆبوونەوەی کردەوە توند و تیژە یەکلایەنەکانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێنێڤ وتی: ئەو کەسانەی کە خۆیان بە مامۆستای بایکۆت پێناسە دەکەن دەبێ وەکوو بنپێکەرانی مافی مرۆڤ و بکوژانی نەخۆشان و منداڵانی بێ تاوان پێناسە بکرێن.

بایکۆت و گوشاری سیاسی، دوو ئامرازی دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێرانن کە هەوڵ دەدات بەو دوو ئامرازە سیاسەتی گەل و  دەوڵەتی ئێران بگۆڕێت. بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا بایکۆت بەردەوام سیاسەتی نەگۆڕی دەوڵەتانی ئەمریکایی بووە بەرامبەر بە گەلی ئێران.

گەلی ئێران دوابەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی گەیشتە سەربەخۆیی لە کردەوە و شوناسی ئێرانی خۆی و بە پێی ئەو بنەما و پرەنسیپانەی کە شۆڕشی ئیسلامی پێناسەی کردووە، جوڵاوەتەوە.

هەر ئەم سەربەخۆیی لە کردەوە و بەسراوە نەبونە بووە بیانوویەک بۆ ئەوەی دەوڵەتانی ئەمریکا ڕوو کەنە ئامرازی بایکۆت کردن و  و هەوڵ بدەن بە هەر زەخت و گوشارێک بووە سیاسەتی گەلی سەربەخۆی ئێران بگۆڕن بۆ ئەوەی واز لە بەها و پرەنسیپە سەرەکییەکانی بێنێ.

ئەم سیاسەتە لە دەوڵەتی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی و بە سیاسەتی زیاترین گوشار" هاوکات لە گەڵ داسەپاندنی بایکۆتەکان هاتۆتە مەیدانەوە بۆ شەڕی دژ بە  گەلی ئێران.

دەوڵەتی ترەمپ بە  ئامرازی بایکۆت کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ژیانی گەلی ئێران هەبووە و ئەو سیاسەتە بنپێ کردنی مافە سەرەتایی و بنەڕەتییەکانی ئەوان لە بواری جۆربەجۆردا لەوان لە بواری ئابووری و کۆمەڵایەتیدایە. بە واتایەک، بایکۆتەکانی ئێستای ئەمریکا لە چوارچێوی زەبر دان لە گەلی ئێراندایە.

هەر لەم ئاراستەیەدا؛ "ئانتۆنیۆ گۆترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەفتەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە پێنجەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ بەم لاوە بایکۆتەگەلێکی دژ بە ٧٠٠ کەس، ڕێکخراوە و کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەمیوانیی هاوپێوەند بە ئێران داسەپاندووە، وتیشی: ئەو بایکۆتانە کاریگەریی نگەتیڤیان داناوەتە سەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەتایبەت لە بواری دەسراگەیشتنی خەڵک بە مافی کۆمەلایەتی، ئابووری و کولتوریی خۆیان.

ئەوپەڕی دوژمنایەتیی دەوڵەتی ترەمپ دژ بە گەلی ئێران بە بایکۆت کرانی دەرمان دەردەکەوێ و بە پێی یاسا و ڕێسا مرۆڤدۆستانەکانی جیهان ئەوە  بنپێ کردنی زەق و ئاشکرای مافی مرۆڤ دێتە ئەژمار.

بایکۆت کرانی دەرمان و کەرەستەی پزشکی لە ئێراندا لەبەر بایکۆتە نایاسایی و یەکلایەنەکانی ئەمریکا ڕاستەوخۆ کاریگەری دادەنێتە سەر ڕەوشی تەندروستیی گەلی ئێران و دواهاتی گەلێک نالەباری هەیە.

هەر لەم بوارەدا  "سەعید نەمەکی" وەزیری تەندرووستی، دەرمان و فێرکاری پزشکیی ئێران ئەمدواییە لە نامەیەکدا بۆ "تێدرۆس ئادهانۆم گەبریسۆس"  Tedros Adhanom Gabrisos بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی  تەندرووستی جیهانی، داوای لەم ناوەندە کردووە تا بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەمریکا بێدەنگە نەکات و ڕێگا نەدات سیاسەتە زاڵمانە و نایاساییەکانی ئەمریکا کاریگەریی نالەبار دانێتە سەر ڕەوشی تەندرووستیی خەڵکی ئێران.

لە وەها باروودۆخێکدا، پێداگریی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر بەردەوام کردنی گوشارە ئابوورییەکانی لە سەر گەلی ئێران پیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا چۆن مەسەلەی مافی مرۆڤی کردووە بە ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانج و قازانجە سیاسییەکانی خۆی.

گەلی ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا ئەوەی سەلماندووە کە بە هیچ لەونێ بەها و پرەنسیپەکانی شۆڕشی ئیسلامی بەر نادات. گەلی ئێران ئەمڕۆ وێڕای ئەو هەموو بایکۆتە بووە بە گەلێکی سەرچەشن و جێمتمانە بۆ گەلانی ئازادیخوازی جیهان و دەبێ بزانین کە سەرچاوەی ئەو هەموو دوژمنایەتییەی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران هەر بۆ ئەو مەسەلەیە دەگەڕێتەوە.

بە سەرنج دانی ئەوەی کە  بایکۆتە نایاسایی و واوەسنوورییەکانی ئەمریکا تەنیا هەر گەلی ئێرانی نەکردۆتە ئامانج و کاریگەرییەکی نگەتیڤی لە سەر هەر هەموو جیهان داناوە، یەکدەنگیی کۆمەڵگەی جیهانی و گرتنەبەری ڕێگا و تەگبیری مافەوانی بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەو بایکۆتانە و پووچەڵ کردنەوەی کاریگەریی بایکۆتەکان تەواو پێویستە.

سەرپەیڤ