ئه‌یلوول 15, 2019 20:42 Asia/Tehran
  • دیداری قایم مەقامی وەزیری دەرڤەی هێند لەگەڵ زەریف

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و قایم مەقامی وەزیری دەرەوەی هێند لەبارەی پەرەی هاوکارییەکانیی دوولایانە و ناوچەیی دیدار و وتووێژیان کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتی دیپلۆماسی میدیایی وەزارەتی دەرەوە،"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دیداری " "ویجی گولکە"  قایم مەقامی وەزیری دەرەوەی هێند لەتاران جەختیکرد لە سەر پەرەی پێوەندییەکانیی دوو وڵات لەبوارە جۆر بە جۆرەکان دا.

زەریف هەروەها بە دەربرینی نیگەرانی لە بارودۆخی خەڵکی کشمیر،خوازیاری باشتربوونەوەی بارودۆخ بووە لەم ناوچەیە دا.  قایم مەقامی وەزیری دەرەوەی هێندیش هاوکات لەگەڵ لێکدانەوەی ئامانجەکانی سەفەرەکەی بۆ تاران، لەبارەی پێوەندییەکانی دوولایەن،هاوکارییەکانیی دوو وڵات لە دەڤەرەکانیی دوو لایانە و ناوچەیی و هەروەها مەسەلەکانی بەرهۆگری دوو وڵات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وتووێژی کرد.  قایم مەقامی وەزیری دەرەوەی هێند بۆ بەڕێوە بردنیی شانزەهەمین خولی ڕاوێژە سیاسییەکانی نێوان وەزارەتخانەکانی دەرەوەی ئێران و هیند سەردانی تارانی کردووە.هیند لە ڕیزی کڕیارانی سەرەکی نەوتی ئێرانە.

سەرپەیڤ