ئه‌یلوول 16, 2019 16:50 Asia/Tehran
  • دەسپێکی جڤینی گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە ئۆتریش

شەست و سێهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەننای پایتەختی ئۆتریش بەئامادەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، لەو کۆبوونەوەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە دەس پێ کراو هەتا رۆژی هەینی درێژەی هەیە، بەهێزکرانی چالاکییەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەبواری زانستی، تەکنۆلۆژیاو کارکردە ناڤۆکییەکان، چوونەسەری کارامەیی پادمان(چاودێریی) ئەو ئاژانسەو هاوکاریی نێونەتەوەیی هێمنیی ناڤۆکی لەبوارەکانی تیشکەکان، گواستنەوەو پاشەڕۆکان تاووتوێ دەکرێ.

وتووێژی نوێنەرانی ئەندامی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەبارەی راپۆری ساڵانەی ئەو ئاژانسە هاوپێوەند بەساڵی٢٠١٨، بەیاننامەی دراڤیی ئاژانس هاوپێوەند بەهەمان ساڵ و نۆژەنکرانی بەرنامەو بودجەی هاوپێوەند بە ساڵی٢٠٢١-٢٠٢٠. ڕاپۆری هاوپیوەند بە پێداچوونەوەی هێمنی، تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی و ڕاپۆری هاوکاریی تەکنیکی لە بابەتەکانی دیکەی ئەو کۆبوونەوە پێنج ڕۆژییە راگەیێندراوە.

"عەلی ئەکبەر ساڵحی" یاریدەری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیش لە یەکەم وتاردەرانی ئەو کۆبوونەوەیە.

لەو جڤینەدا یازدە ئەنجامی نوێی ئەنجومەنی٣٥کەسیی بڕیاردەرانی ئاژانسیش هەڵدەبژێردرێن.

لە یەکەم ڕۆژی شەست و سێهەمین کۆبوونەوەی جڤینی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، "کازم غەریب ئابادی" باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا، وەک جێگری سەرۆکی کۆبوونەوەکە لە گرووپی ڕۆژاوا و باشوری ئاسیا(مزا) هەڵبژێردرا.