ئه‌یلوول 18, 2019 15:33 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : بەرخۆدانی گەلانی ناوچەکە، بڵێسەیەکی ھەرگیز نەکوژاوەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بەرخۆدانی گەلانی ڕاچەنیوو لەسەرھەستی ناوچەکەی بە بڵێسەیەکی ھەرگیز نەکوژاوە زانی و پێی داگرت: دوژمنانی ناوچەکە دەبێ لە وەڵامدانەوەی وشداری دەرانەی یەمەنییەکان پەند وەربگرن و ئاگری شەڕ لە ناوچەکەدا دامرکێننەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت وتیشی: ناحەزانی خەڵکی ناوچەکە لە باتی ئەوەی کە دان بە تواناییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی شەعبیی عێراق و جەماوەری سووریاو یەمەن دا بنێن، خۆیانیان بە بوختان ھەڵبەستن سەخەریک کردووە.

«حەسەن ڕۆحانی» ڕوو لە ناحەزانی جەماوەری ناوچەکە وتیشی: لە باتی بوختان کردن، باوەڕ بە ھێزودەستەڵاتی نەتەوەکان بھێنن و بزانن کە ھیچ دەوڵەتێک لەئارادا نییە و ئەوە نەتەوەکان بۆخۆیانن کە ڕاپەڕیون.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا تیشکی خستە سەر قەڵاچۆی جەماوەری بێ دەرەتانی یەمەن و بوردومانی نەخۆشخانە، ماڵ و قوتابخانەکانی ئەو وڵاتەش و وتی: جەماوەری مەزن، وریاو ڕاچەنیوی یەمەن دەستپێکەری ئەو تێکھەڵچوونانە نەبوونە، بەڵکو ئەوە عەرەبستان و ئیمارات و ئەمریکییەکان و ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپی و ڕژێمی زایونی بوون کە لە ناوچعەکەدا شەڕیان ھەڵایساندو یەمەنیان کاول کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران قەت خوازیاری شەڕو تێکھەڵچوون لە ناوچەکەدا نییە، وتیشی: ئێران ھەر بەوجۆرەی کە لەگەڵ تەواوی دراوسێکانی دا لە باکوور، ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا پەیوەندییەکی دۆستانەو برایانەو گەرم و گوڕی ھەیە، ھۆگری پەیوەندیی دۆستانە لەگەڵ دراوسێی باشوورییەکانیشی دایە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندییە بانکییەکانی ئێران لەگەڵ بڕێک لە وڵاتان بەبێ کەڵک وەرگرتن لە سوییفت ئەنجام دەگرێت، وتی: دامەزرانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتیمانی لەگەڵ تورکیاو ڕووسیا و وڵاتانی دیکەی وەک عێراق دەتوانێ زۆرێک لە بەربەستەکان لەسەر ڕێگای پەرە پێ دانی پەیوەندییەکان ھەڵگرێت.

سەرۆکی ھێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە لە ئاستی جیھانی دا خەباتێکی بەبڕشتانە دژی دۆلار خەریکە پێک دێت، پێشی داگرت: بە بەردەوام کرانی ئەم ڕەوتە، زاڵیەتیی ئەمریکا بە سەر بازاڕی دراڤ و کەرتی دارایی جیھان و میکانیزمە بانکییەکان لاواز دەبێت و دەڕەوێتەوە.

 

سەرپەیڤ