ئه‌یلوول 19, 2019 09:32 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: ئێران سەرچاوەی ئاسایشت و سەقامە لە ناوچەکەدا

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ئیدانەکردنی بانگەشە بێ ناوەڕۆکەکانی ڕژێمی زایونی و ئیمارات دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆنفرانسی گشتیی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی پێی داگرت: ئێران بە زوڵاڵی ئەوەی نیشان داوە کە سەرچاوەی ئاسایشت و سەقامە لە ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کازم غەریب ئابادی» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا لە دانیشتنەکەدا ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، ڕژێمی زایونی بە ھەبوونی پێشینەیەکی کۆن لە سیاسەتی ھەلپەرستانە لە ئاراستەی چەواشەکردن و لەبیر بردنەوەی ھەڵس و کەوتی دڕندانەی خۆی دژی جەماوەری فەلەستین و وڵاتانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین، لەو سەرچاوە سەرەکیانەی قەیران، ئاڵۆزی و کوێرەوەری و تووڕەییە لە مێژووی ئەم ناوچەیەدا.

غەریب ئابادی وتیشی: گەلێک گاڵتەجاڕانەیە ڕژێمێک کە خۆی لە تەواوی پەیمانەکانی هاوپەیوەند بە قەدەغەی پەرە پێ دان و چەک کردن دزیوەتەوەو هەموو جۆرە چەک و چۆڵێکی کۆکوژ بەرهەم دێنێ، بە شێوەیەکی بێ شەرمانە ئامۆژگاریی  وڵاتێکی ئەندامی (ئێن پی تی) دەکات کە کەرەستەو دامەزراوە ناڤۆکییەکانی لەژێر چاودێریی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دان.

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەقامگرتووی ڤییەنا لە بەشێکی تری قسەکانی دا ، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سەرباری پشتگریی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە ڕێککەوتنی بەرجام، ڕژێمی زایونی و هاوپەیمانەکانی هەووڵێکی تێکدەرانەی بەربڵاویان لە ئاراستەی لاواز کردنی ئەم دەستکەوتە خستووەتە گەڕ،وتی: ئێران بە هیوایە ئاوا هەوڵدانێکی هیوابڕ نەبێتە هۆی کەلا کرانی سەرنجی نێونەتەوەیی لە تاوان و دڕندەکارییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل و بەرنامەی چەک و چۆڵە ناڤۆکییەکانی ئەم ڕژێمە.

غەریب ئابادی پێشی داگرت: ئیسرائیل دەبێ چەک و چۆڵە ناڤۆکییەکەی واز لێ بێنێ و دەستبەجێ و بە بێ هیچ جۆرە کات بە فێڕۆدان و یان پێش مەرجێک بە پەیمانی قەدەغەی چەک و چۆڵی ناڤۆکیی (ئێن پی تی)یەوە پەیوەست ببێت و تەواوی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی خۆی بخاتەژێر چاودێریی تۆکمەوتەواوی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییەوە.

سەرپەیڤ