ئه‌یلوول 19, 2019 16:22 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ؛سەرچاوەی ئالۆزیەکانە لە رۆژئاوای ئاسیادا

بەرپرسی لیژنەی پێوەندیەکانیی دەرەوەیی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا سەرچاوەی سەرجەم بشێویەکانە لە رۆژئاوای ئاسیا، گوتیشی: ئەمریکا سوود وەردەگرێ لە پەرەسەندنی ئالۆزی لەناوچەکە.

"کەمال دێهقانی فیروزئابادی" سەرۆکی  لیژنەی پیوەندییە بیانییەکانیی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی مەجلیسی ئێران شەوی ڕابردوو(چوارشەممە) لە وتوویژلەگەڵ کەناڵی دووی تەلەڤزیۆنی ئێران بەڕاشکاوی گوتی: ئەمریکاییەکان بە نانەوەی ترس و تۆقان لە ئێران بە دوای فڕۆشتنی چەک و چۆڵی سەربازی خۆیانن لە ناوچە دا و ژمارێک لە وڵاتانیش کەوتوونەتە داوی ئەمریکاییەکان.

دیهقانی فیروزئابادی گوتیشی: ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەکە بە جێی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانیی رژیمی زایۆنی،بەفەرمانی ئەمریکاییەکان هەنگاوهەڵدەگرن و پەلامار دەکەنە سەر یەمەن.سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانیی دەرەوەیی کۆمیسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنیی دلێرانەی خەڵکی یەمەن لەمەر وەبەر پەلاامر دانیی دامەزراوەکانیی نەوتی ئارامکۆ، جەختیکرد: ئەم ئۆپەراسیۆنە،سووکایەتی بە ئەمریکا کردووە سەرەڕای ئەم هەموو ئیمکاناتی سەربازیی،سەتەلایت و مووشەکەکانیی.

نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەڕاشکاوی گوتی:  ڕژیمی سەعوودی لەکاتی دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن سەرمایەکانی عەرەبستانی لەناوبردووە وئەم ڕژیمە هەرچی خێراتر دەبێ شکست قەبووڵکات و کۆتایی بدات بەشەڕ.

یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی سوپای ولیژنەجەماوەرییەکانیی یەمەن شەممەی ڕابردوو لە وڵامیی تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لەیەمەن، بە ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی خۆجێی،پاڵاوتنگەکانیی "بۆقەیق" و"خەریس"سەر بە بەشگەی نیشتمانی نەوتی عەرەبستان"ئارامکۆ" داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.  دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە،"یەحیا ئەلسەریع"  گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبەیاننامەیەک ڕایگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی سروشتی و شەرعی یەمەنییەکان لە وڵامیی تاوانکاریی هاوپەیمانی دەستدرێژکار و گەمارۆی پێنج ساڵەی یەمەن ئەنجام دراوە.

 

سەرپەیڤ