ئه‌یلوول 19, 2019 17:25 Asia/Tehran
  • زەریف: قەرەبوو لە قۆستنەوەی ھەلی کۆتایی ھێنان بە کارەساتی یەمەن دایە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوو لە ئەمریکاو ھاوپەیمانە شەڕخوازەکانی پێی داگرت: قەرەبوو لە قۆستنەوەی ھەلی کۆتایی ھێنان بە کارەساتی یەمەن دایە نەک پەرە پێ دانی.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای بڵاو کردنەوەی دان پیادانانێکی ئەم دواییەی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە پێشتر وتبووی ،وکوو سەرۆکی ڕێکخراوەی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا«سی ئای ئەی» درۆ ساختەکاری دەکات ،نووسی: وازھێنان لە درۆودەلەسەیەک کە پێی ڕاھاتووی تووشی نەخۆشیت دەکات.

زەریف وتیشی:«درۆو چەواشەکاری»و ناڵەو شین و شەپۆڕ بۆ ڕاکێشانی ئەو بسێن و موشتەرییە بیانیانەی کە دەربەستی گیان و ماڵی خەڵک نین، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەییشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.

زەریف لە توییتێکی دیکەدا نووسیویەتی: بەرماوەکانی «تیمی بی»و ھاوپەیمانە پاوانخوازەکانیان ھەوڵ دەدەن ھەتا «داناڵد ترەمپ» بە شەڕەوە تێوەگلێنن.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە قازانجیان لەوەدایە کە دۆعا بکەن بەو مرازەیان کە ھەمان شەڕھەڵایساندنە نەگەن، وتیشی: ئەوانە جارێ  سەرقاڵی تێچووی شەڕێکی زۆر بچوکترن لە یەمەن دا گە چوار ساڵ لەمەوبەر لە ڕووی بوغراییەوە خۆیانیان لە قەرەی کۆتایی پێ ھێنانی نەدا.

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە لە ئێستادا سەردانی عەرەبستانی کردووە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێراندا ، وێڕای تۆمەتبار کردنی ئێران بە دەست ھەبوونی لە ھەڵمەتەکانی سەر دامەزراوەی نەوتیی ئارامکۆی عەرەبستان، بانگەشەی کرد: ئەو شاڵاوە دژی عەرەبستانی سەعودی و خاکەکەیان ئەنجامی گرتووەو وەک ھەڵایساندنی شەڕێکی ڕاستەوخۆ دژی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە لە وەڵامی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی لە یەمەن و لە ھەڵمەتێکدا بەناوی «توانایی بەرپەرچ دانەوەی دوو» بە ھۆی ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوانەوە پاڵاوگەکانی نەوتی" بەقیق" و "خەریس "ـی سەربە کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی عەرەبستان واتە ئارامکۆی دایە بەر ھەڵمەت و پەلامار.

 

سەرپەیڤ