ئه‌یلوول 22, 2019 10:28 Asia/Tehran
  • دەس پێ بوونی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز

31ی خەرمانان رێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەسپێبوونی شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعسی ئێراق بە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

 

ئەمڕۆ (یەکشەممە) ٢٢ی سێپتەمبەر ڕێکەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەسپێبوونی شەڕی داسەپێندراوی ڕژێمی بەعسی ئێراق دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

 

ئەرتەشی دەسدرێژکاری سەددام 31ی خەرمانانی ساڵی 1359 (سێپتەمبەری 1980) بەم بیرۆکەیە کە لە ماوەی حەوتەیێکدا دەگاتە تاران، دەسدرێژییەکی بەربڵاوی بە کەڵك وەرگرتن لە چەکوچۆڵی پێشکەوتە لەو سەردەمەدا لە دژی ئێران دەس پێ کرد.

 

31ی خەرمانان لە ڕۆژژمێری بۆنەکانی ئێراندا وەکوو دەسپێکی حەوتەی بەرڤانیی پیرۆز ناودێر کراوە. ڕژێمی بەعسی عێراق 39 ساڵ لەمەو بەر بە ئامانجی خستنی نیزامی تازە وەدیهاتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە یارمەتی هەمەلایەنەی زلهێزان و ئیستکباری جیهانی، شەڕێکی بەربڵاوی لە دژی ئێرانی ئیسلامی داسەپاند کە بۆ ماوەی 8 ساڵ بەردەوام بوو.

 

ئەرتەشی ڕژێمی بەعسی سەددام لە ماوەی 8 ساڵ شەڕی داسەپاو لە دژی کۆماری ئیسلامی لەلایان زلهێزان و وڵاتانی عەرەی ناوچەی کەنداوی فارسەوە پشتگیری هەمەلایەنەی لێ دەکرا. ئەزمووونی 8 ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز پیشانی دا کە سەرباری هەموو تەنگ و چەڵەمەکان و نەبوونی بووجە و کیشەی زۆر، نەتەوەی ئێران بە پشت بەستن بە خودای بەرز و بێ هاوتا لە بەرامبەر زۆربێژییەکانی زلهێزانی جیهانی ڕادەوەستێ.

 

ئەزموونی سەردەمی هەشت ساڵەی بەرەڤانیی پیرۆز ئەوەی سەلماند کە وێڕای هەموو کێشە و گرفتەکان و زەخت و گوشار و  نەبوونی بودجە و زۆر چەڵەمەی دیکە، دەکرێ بە ویست و ورەیەکی بەرز و پشت بەستن بە خودای تاکانە لە هەمبەر زۆربێژییەکانی زلهێزانی جیهانی خۆڕاگری بکەین.

ڕێوڕەسمەکانی هاوپەیوەند بە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز، ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پیشوو لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بە شکۆیێکی هەرچی زیاترەوە بەڕێوە دەچێت.

 

 

 
 

سەرپەیڤ