ئه‌یلوول 22, 2019 12:20 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: کەلێن و دووبەرەکی لە نێو گەلانی ناوچە ئامانج و خواستی ئەمریکا و زایۆنیزمە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، دووبەرەکی و کەلێنی نێو گەلانی ناوچەی بە ویست و خواستی ئەمریکا و زایۆنیزم زانی و پێی داگرت: ستراتژیای ئێران، ئاسایشی سەرچاوەگرتوو لە ناوخۆ بۆ کەنداوی فارس و گەرووی هورموزە و هاتنی هێزی بیانی بۆ ئەم ناوچەیە دەتوانێ کێشەی زۆر ساز بکات.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە هەفتەی بەرەڤانیی پیرۆز بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بە هۆی سەربەرزی و سەربەستی هێزە چەکدارەکان و گەلی گەورەی ئێران دوژمن ناوێڕێ دەسدرێژی بکاتە سەر ئێرانی ئیسلامی" ، رایگەیاند: خەلکی ئێران بە یەکێتی، خۆراگری و یەکدەنگی نە لە شان و شکۆی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا ترسان و نە لە چەکامێرەکانیان و بەرامبەر بە پارەی کۆنەپەرستانی عەرەبیش بەچۆکدا نەهاتن.

ڕۆحانی بە  ئاماژە بەوەی کە دەسەڵاتە ئیستیکبارییەکان  و لە سەروویانەوە ئەمریکا بەردەوام لە دووی ئاڵۆزی، چارەڕەشی، کێشە و گرفت نانەوە و چەپاو کردنی سەرمایە و سامانی وڵاتانی ناوچەکە بوون، وتیشی: بوونی ئەمریکاییەکان لە  ئەفغانستان، ئێراق، کەنداوی فارس و هەر شوێنێکی دیکەی ناوچەکە، بەردەوام ئاڵۆزی بە دواوە بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بەردەوام ئاسایشیان بۆ ناوچەکە بە خەڵات هێناوە، راشکاوانە ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئەگەر شان بە شانی خەڵکی ئێراق، سووریا، فەلەستین و لوبنان ڕاوەستاون، ئاسایش و هیورییان بۆ ئەو وڵاتانە دابین کردووە و توانییان تیرۆریستانی دڕندە بنەبڕ بکەن و ئەوەش جیاوازی نێوان ئێران و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەیە.

ڕۆحانی بە دەربڕینی ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ناوچە لەم قۆناغە هەستیار و مێژووییەدا ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە لە هەڵەکانی ڕابردوویی ژمارێک لە وڵاتانی ناوچەکە چاوپۆشی بکات، لەبەر ئەوەی کە دوژمنانی ناوچە بەتایبەت ئەمریکا، ئیستیکبار و زایۆنیزم لە دووی ئەوەن لەو هەلەی بە هۆی دووبەرەکی نانەوە و ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی ناوچە بۆیان ڕەخاساوە بە نالەبارترین شێوە کەڵک وەرگرن.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمساڵ لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا بە دروشمی "هاوپەیمانی هیوا"  و "دەسپێشخەری ئاشتیی هورموز" ئامادە دەبێت، راشکاوانە رایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هاوکاریی وڵاتانی ناوچە دەتوانێ ئاسایشی کەنداوی فارس و دەریای عومان بە یارمەتیی وڵاتانی ناوچە دابمەزرێنێ.

سەرپەیڤ