ئه‌یلوول 22, 2019 15:26 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی رژەی  هێزە چەکدارەکانی ئێران لەمیانەی یەکەمین ڕۆژی هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز، ڕێو ڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکانیی ئێران بەیانی ئەمرۆ یەکشەم لە سەرانسەری وڵات بەڕێوە چوو.

 لە ڕژەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەکانی نموونەی پیادە و مەحموولی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی،بەسیج، هێزی ئینتزامی و وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانیی بەشداریان کردووە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ووتاربێژی سەرەکی ڕێو ڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکان لە تاران دا بوو کەلە تەنیشت بارەگای پاکی حەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو. فەرماندە پایەبەرزەکانی  هێزە چەکدارەکانی ئێران، وابەستەکانی سەربازی وڵاتانی دیکە  لە ئێران و ژمارێک لە بنەماڵەکانی شەهیدان، گیانبەختکەران و ئیسارگەران لەم ڕێو ڕەسمە دا ئامادە بوون.  ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی سیپتەمبەر ڕێککەوت لەگەڵ ساڵڕۆژی دەستپێکرانی شەڕی داسەپاوی رژیمی بەعسی عێراق لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

سوپای دەستدرێژکاریی سەددام (دیکتاتۆری لەناوچووی عێراق) ٣١ـی خەمانانی ساڵی ١٣٥٩(سێپتەمبەری ١٩٨٠) بەم بۆچوونە کە لەماوەی حەوتەیەک دا تاران فەتح دەکات، هێرشێکی بەربڵاوی وێڕای کەڵک وەرگرتن لەهەرچەشنە شەرئامێرەکان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.

٣١ـی خەرمانان لە رۆژژمێری بۆنەکانی ئێران دەستپێکرانیی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆزە؛ لەم یەک حەوتەیە، ڕێو ڕەسمی جۆر بە جۆر لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دا بەڕێوە دەچێت.