ئه‌یلوول 22, 2019 15:42 Asia/Tehran
  • لاریجانی: هێزەچەکدارەکانی ئێران ڕێگانادەن یاری بە کەنداوی فارس بکەن بۆ سەربزێوی

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران گوتی: هێزەچەکدارەکانی ئێران ڕێگانادەن یاری بە کەنداوی فارس بکەن بۆ سەربزێوی، چوونکا ئاسایشتی گەرووی هۆرمۆز لەگەڵ ئاسایشتی هەموو ئاوەڕۆکان پێکەوە گڕێدراوە.

"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئەمرۆ(یەکشەممە) لە ڕێ وڕەسمی ڕژەی هێزە چەکدارەکانی  ئێران لەبەندەری عەبباس(باشووری ئێران ) گوتیشی: هێزەچەکدارەکانی ئێران بە پشتگریی لە گەلانی عێراق و سوریا،  گرووپی ترۆریستی داعشیان لە ناوچە دا شکست دا.

 لاریجانی بەباسکردنیی ئەمەی ئێران لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچە دۆست و برایە و ڕژیمی زایۆنیستی دوژمنی سەرەکی موسولمانە گوتیشی: هێزەچەکدارەکانی ئێران سەرەڕای ئەم هەموو دەستەڵات و مەزنایەتییان هیچکات لەماوەی ئەم ٤٠ ساڵە دا دەستدرێژییان نەکردۆتە سەر هیچ وڵاتێک.

  سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هەر وەها بە ئاماژە دان بە دەستدرێژی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن، ڕوو لەحآکمانی سەعوودی گوتیشی: ئەگەر دەوێرن،بەرەوڕووی ڕژیمی ستەمکاری ئیسرائیل ببنەوە.

هاوکات لەگەڵ  یەکەمین رۆژی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز، ڕێو ڕەسمی رژەی هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سەرانسەری وڵات دا بەڕێوە چوو.

بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) ٢٢ـی سێپتەمبەر ڕێککەوت لەگەڵ ساڵڕۆژی دەستپێکرانیی شەڕی داسەپاوی ڕژیمی بەعسی عێراق دژی کۆماری ئیسلامی ئیرانە.

سوپای دەستدرێژکاریی سەددام (دیکتاتۆری لەناوچووی عێراق) ٣١ـی خەمانانی ساڵی ١٣٥٩(سێپتەمبەری ١٩٨٠) بەم بۆچوونە کە لەماوەی حەوتەیەک دا تاران فەتح دەکات، هێرشێکی بەربڵاوی وێڕای کەڵک وەرگرتن لەهەرچەشنە شەرئامێرەکان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد.

٣١ـی خەرمانان لە رۆژژمێری بۆنەکانی ئێران دەستپێکرانیی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆزە؛ لەم یەک حەوتەیە، ڕێو ڕەسمی جۆر بە جۆر لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی دا بەڕێوە دەچێت.