ئه‌یلوول 22, 2019 17:43 Asia/Tehran
  • سەردار فەدەوی : وتە بێ بنەماکانی  بڕێک  لە وڵاتانی ناوچە بێ بایه خە

جێنشینی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە قسە پڕوپووچەکانی بڕێک لە وڵاتانی ناوچە بۆ ئێران جەختی کرد : قسە بێ بنەماکانی بڕێک لە وڵاتانی ناوچە بێ بایه خە و ئێران گرینگی پێی نادات .

 سەردار دەریادار  عەلی فەدەوی  جێنشینی  فەرماندەری  گشتی سپای پاسدارانی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  لە پەراوێزی  مەشقی سەربازی هێزە چەکدارەکانی  ئێران لە بەندەر عەباس وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە  ئێران بۆ یەکێتیی  وڵاتانی ئیسلامی  هەوڵ ئەدات  وتیشی :  وڵاتانی ئیسلامی  نابێ لە ژێر زاڵیەتی  ڕوژئاواییەکان بێت .  سەردار فەدەوی  بە وتنی ئەوەی  کە  ئەمریکا  لە دەریا  لە هەمبەر  هێزە  چەکدارەکانی  ئێران  لێنەهاتوویی  خۆی  ڕادەگەینێ  وتیشی :  هەنگاو هەڵنەگرتن  و دان بە خودا گرتنی  نیزامی  ئیسلامی  لە  هەمبەر کردەوەکانی دوژمنکارانەی   ئەمریکا بە پێی ڕەوتی ئیسلامیە . هاوکات لە گەڵ یەکەمین ڕۆژ لە هەفتەی بەرگری  پیروز ڕێ و ڕەسمی  مەشقی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ یەکشەمە  لە سەرانسەری  وڵات بەڕێوە چوو .  ئەمڕۆ یەکشەمە  22 سێپتامبر  ڕێککەوتە لە گەڵ  ساڵڕۆژی دەسپێکی شەڕی داسەپاوی  ڕژیمی بەعسی  ئێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران . سی و یەکی خەرمانان دەسپێکی  هەفتەی  بەرگری پیرۆزە  لەم هەفتەیەدا  ڕێ و ڕەسمی جۆراوجۆر  لە سەرانسەری  ئێرانی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت .