ئه‌یلوول 22, 2019 19:59 Asia/Tehran
  •  زەریف: ئەمریکا بە بایکۆتەکان وتووێژ لەگەڵ ئێران نامومکین دەکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کەبۆ بەشداری لە دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە ڕەخنەی گرت لە کردەوە نوێیەکانی ڤاشنگتۆن دژی تاران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا" موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤەزیۆنیی "سی جی تی ئین"ـی جین گوتی: ئەمریکا گەرەکیەتی بە نواندنی بایکۆتەکان دژی ئێران، وتوویژەکان لەگەڵ تاران نامومکین بکات.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکرد: ئێران دوای  بایکۆتەکانی پێشووی ئەمریکا توانی ئابووریی خۆی پاوەجێی تر بکات. لەئاکامی پەلامارەکانی حەوتەی ڕابردووی هێزە یەمەنییەکان بۆ سەر دامەزراوەنەوتییەکانی عەرەبستان ،ئەمریکا رۆژی هەینی بە بەڕێوە بردنیی خولێکی دیکە لە بایکۆتەکان دژی ئێران، بانکی ناوەندی و سندووقی پەرەی نیشتمانیی ئێرانی بایکۆت کرد.

یەکەی فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی ئەرتەش و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەممەی ڕابردوو لە وڵامیی تاوانکارییەکانی هاوپەیوەندی سەعوودی لەیەمەن، بە ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی دەسکردی خۆیان،پاڵاوتنگەکانیی"بۆقەیق" و خەریس"ـی بەشگەی نیشتمانی نەوتی عەرەبستان"ئارامکۆ"ـی دایە بەر پەلاماری خۆی .

دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە  دەگمەنەی یەمەنییەکان ،عەرەبستان و ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی بانگەشەی بێ بناغە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بانگەشەیان کرد تاران لە پشت ئۆپەراسیۆنەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەنی دابووە.

سەرپەیڤ