ئه‌یلوول 24, 2019 08:56 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە نیۆیۆرک خوازیاری گەڕانەوە هەموو لایەنەکان بۆ بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە وتی: هەموان دەبێ بگەڕێنەوە سەر بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران لە نیۆیۆرکدا بە پێداگری لە سەر پێویستیی گەڕانەوە  هەموو لایەنەکان بۆ سەر بەلێنەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، تووندتر کرانەوەی بایکۆتە زاڵمانەکان دژ بە ئێران و کردەوە دنەدەرانەکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی تەشەنەی کێشە و ئاڵۆزی لە ناوچەی کەنداوی فارسن.

ڕۆحانی وتی: لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا پەیامی ئاشتی لە ناوچە و پێویستیی کۆتایی هاتنی هەرچەشنە خۆوەردانی بیانی لە ناوچەی کەنداوی فارس و ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕادەگەیەنین.

سەرۆک کۆماری ئێران ئامانجی سەفەری خۆی بۆ نیۆیۆرکی گواستنەوەی پەیامی گەلی ئێران بۆ کۆمەڵگەی جیهانی زانی کە لە بن گوشاری شەڕێکی ئابووریی زاڵمانەدایە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش ئەوەی سەردانی نیۆیۆرک بکات باسی پەردە لادان لە سەر گەڵاڵەیەک بۆ ئاسایشی ناوچەکەی کرد و وتیشی: ئەو گەڵاڵەیە سەبارەت بە هاوکارییەکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی کەنداوی فارسە.

سەرپەیڤ