ئه‌یلوول 24, 2019 14:38 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: وڵاتانی بەڵێنشکێنی ئێستا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەمان پشتیوانانی پەلاماری سەدام بۆ سەر ئێران بوون

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وڵاتانی بەڵێنشکینی ئێستای ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی بە لاگران و پشتیوانانی پەلاماری سەدام" دیکاتۆری لەسێدارە دراوی ڕژێمی بەعسی ئێراق بۆ سەر ئێران پێناسە کرد.

سەردار سەرلەشکر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی  ئێراندا وتیشی: وڵاتانی ئەورووپایی وەک فەرەنسا و بەریتانیا بۆ پەلاماردانی ئێران چەک و پشتیوانی سیاسی و لۆجستیکییان خستە بەر دەستی سەدام و ئەڵمانیش چەکی شیمیایی دەدا بە ڕژێمی بەعسی ئێراق.

سەرلەشکر باقری بە ئاماژە بەوەی کە لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕی داسەپێندراوی ئێراق بە سەر ئێراندا، گەلی ئێران بە خۆڕاگری، دوژمنی لە وڵاتەکەی وەدەرنا، وتیشی کە هەشت ساڵ خۆڕاگریی گەلی سووریا بەرامبەر بە تیرۆریستان، پاوەجێی و هێوری لوبنان و خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن بەرامبەر بە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی، لەبەر ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە  هەموو بەرەڤانیی پیرۆزی ئێمەیان کردووە بە سەرچەشنی خۆیان.

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دوژمنان لە دەسدرێژی راستەوخۆ بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەترسن و تەواو هیوابڕاوو بوون ، وتیشی کە ئەنجانی دەسدرێژیی دوژمنان بۆ سەر ئێران تیاچوون و یەخسیرییە.

سەرلەشکر باقری بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هیچ دوژمنایەتییەکی نییە لەگەڵ هیچکام لە وڵاتانی ناوچەکە، راشکاوانە ڕایگەیاند: ئیمارات و عەرەبستان کە دژ بە ئێران پیلان دەگێڕن ڕێگایان لێ ون بووە و دەبێ بگەڕێنەوە ئامێزی ئیسلام و لەگەڵ ئێران هاوکاری بکەن.

سەرپەیڤ