ئه‌یلوول 25, 2019 12:50 Asia/Tehran
  • رۆحانی : ئەمریکا پێی گەیشتووەتە هەر شوێنێک، ترۆریزم لەو شەوێنە تەشەنای کردووە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لایەنگری ترۆریزم لەناوچەی رۆژاوای ئاسیایە، پێی داگرت: ئەمریکا پێی نابێتە هەر شوێنێک، ترۆریزم لەو شوێنە پەرەی سەندووە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداربوون لە کۆربەندی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی فەکس نیوزدا وتی: دەسوەردانی سوپای ئەمریکا لە سوریا بێ ئیزنی حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە، نموونەیەک لە ترۆریزمی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیایە.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا خەڵکانێک کە بۆ بەرەڤانی لە وڵات و سەرزەوینی خۆیان خەبات دەکەن، بەترۆریست ناودەبا، وتی: ئەمریکا خەڵکی یەمەن کە خەریکی بەرەڤانی کردن لە وڵاتەکەیانن، بەترۆریست ناودەبا بەڵام پاڵپشتی دەکا لە کەسانێک کە بۆمب، مووشەک و سیستەمی مووشەکی بەرهەم دێنن و دەیخەنە بەردەست عەرەبستانی سەعودی هەتا خەڵکی یەمەن بۆردومان بکا.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بەئاماژە بە گەڵاڵەی ئێرانیی"ئاشتیی هورموز" کەبڕیارە لەکۆڕبەندی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، شی بکاتەوە ، وتی: ئێران وڵاتێکە کە ئاشتی هێناوەتە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا.

رۆحانی لە وەڵامدانەوە بەو پرسیارە کە ئاخۆ هەلێک لە نیۆیۆرک دەڕەخسێ هەتا بەرپرسانی ئێرانی وئەمریکی پێکەوە دیدار و وتووێژ بکەن؟ وتی: ئەگەر ئەمریکا هۆگری وتووێژە، دەبێ بارودۆخی پێویست ئامادەبکا بۆ وێنە هەموو بایکۆتەکان لاببا و کۆتایی بێنێ بە ترۆریزمی ئابوری دژ بە خەڵکی ئێران .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەرلەئێوارەی دووشەممەوە بۆ بەشداربوون لە حەفتاو چوارەمین کۆڕبەندی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان گەیشتە نیۆیۆرک، پێشتریش لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای میدیا ئەمریکییەکان وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ