ئه‌یلوول 25, 2019 16:58 Asia/Tehran
  • ھاودەردی دەربڕینی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەی پاکستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر ڕوودانی بوومەلەرزە لە پاکستان، لەگەڵ دەوڵەت و نەتەوەو قوربانییەکانی ئەو کارەساتە ھاودەردیی دەربڕی.

دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆیینت ھەشت لە پێوەری ریختەردا زۆرێک لە ناوچەکانی پاکستان ھەژێندران. ئەم بوومەلەرزەیە ھەتا ئێستا ٢٦ کوژراوو پتر لە ٤٥٠ برینداری لێ کەوتووەتەوە.

«سەییدعەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوپەڕی ھاودەردی و سەرەخۆشی کردنی ئێران لە دەوڵەت و نەتەوەی پاکستان و ھەروەھا بنەماڵەی لێقەوماوانی کارەساتەکە، بۆ قوربانییەکان داوای لێخۆشبوون و ڕەحمەتی ئیلاھی و بۆ بریندارانیش تاقەت و چاک بوونەوەی خێرای بەئاوات خواست.

ھەر لەم بوارەدا باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئیسلام ئابادیش ئامادەیی خۆی بۆ گەیاندنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی پاکستان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ