ئه‌یلوول 27, 2019 08:17 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئوروپاییەکان سەلماندیان توانای جێ بەجێ کردنی وادەو بەڵێنیەکانیان نییە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئوروپییەکان هێشتا وادەکانیان جێ بەجێ نەکردووەو سەلماندیان لە توانایاندا نییە یان هۆگری ئەوە نین وادەکانیان بێننەدی.

"حەسەن رۆحانی" سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە بەکاتی خۆجێیی نیۆیۆرک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێران لەگەڵ گرووپی چوارکۆیەکدا لە نیۆیۆرک کۆبۆوەو ئەندامانی ئەو گرووپە بەڵێنیان دا چەند دەستەبەریەک بخەنەڕوو بۆ درێژەدان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

سەرۆک کۆماری ئێران بەئاماژە بەوەی کە ناکرێ ئوروپا هەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا بمێنێتەوە بەڵام تەنیا ئێران باجەکەی بدات، وتی: دانوستانی ئێران لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی درێژەی دەبێ بەڵام ئەگەر بەڵێنیەکانیان جێ بەجێ نەکەن، کەمکرانی وادەکانی ئێران هاوپێوەند بەو ڕێککەوتنە بەردەوام دەکرێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی ڕایگەیاند کە مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئەوەیە کە هەموو بایکۆت و ئابلۆقەکان هەڵبگیردرێ و کۆتایی بێ بە سیاسەتی گوشاری زۆرینە، ئەگەر ئەمریکا واز بێنێ لە پێش مەرجە هەڵەکانی ، دانوستانیش مومکین دەبێ.

رۆحانی لەوەڵامدانەوە بەو پرسیارە کە حکومەتی ترامپ بەرتەسکی داناوە بۆ دەرکرانی ڤیزا بۆ بەشداربوون لە کۆڕبەندی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، وتی: سەفەری شاندی ئێرانی بۆ ئەمریکاو نیۆیۆرک لەبەر ئامادەبوون لەڕێکخراوی نەتەوەکانەو ئەمریکا بۆی نییە هاتووچۆی بەرپرسانی وڵاتان بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان سنوردار بکا.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها لەبارەی داوای ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران لەمەڕ بەرنامەی مووشەکی، پێی داگرت: ئەمریکا خۆی لەپرسی مووشەکی هەڵنەقورتێنێ، چوونکە قەرزدار دەبێ، فرۆشی چەکەمەنی ئەمریکی هاوسەنگیی ناوچەی تێکداوە.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروها لەبارەی ئیدیعای باسکراو دژ بەئێران لەمەڕ دەستتێدابوون و دەوری ئێران لە ڕووداوی هێرش بۆسەر پاڵاوتگەی ئارامکۆی عەرەبستان وتی: ئەمڕۆ شەڕێکی مەرگهێن لەناوچەدا هەڵایساوە، شەڕێکی بێ سودو هەڵە بەناوی دەسدرێژکاریی بۆسەر یەمەن و خەڵکی یەمەنیش مافی خۆیانەو دەبێ بەرەڤانی لەخۆیان بکەن.

رۆحانی هەروەها پێی داگرت: گشت جیهان ئاگاداری ئەوەن کە هێزە یەمەنییەکان و سوپای یەمەن هەم خاوەن مووشەکی دووربڕ و هەم خاوەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانن و ئەوان، چەندین جار ناوچەگەلێک لە عەرەبستان و ئیماراتیان پێکاوە.

رۆحانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاسپێری ئەمریکا، فەڕانسە، ئینگلیز و ئاڵمان دەکرێ کە بەردەوام بۆ کوشت وبڕی خەڵکی یەمەن، چەکەمەنی بە عەرەبستان وئیمارات دەفرۆشن، هەتا ڕەوتی ناردنی چەکەمەنی ڕابگرن و عەرەبستان وئیمارات بۆ جێگیرکردنی ئاشتی، بخەنە ژێرگوشار.

سەرپەیڤ