ئه‌یلوول 27, 2019 09:11 Asia/Tehran
  • رەت کرانەوەی ئیدیعای ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیی دژ بەئێران

نوێنەری ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤیەن، ئیدیعای ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەبارەی پێشێلکرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانی ڕەت کردەوەو وتی: ئاژانس تەنیا راستییەکان تاقی دەکاتەوەو ڕاستییە تەکنیکییەکان بڵاو دەکاتەوەو داوەریی و پێش داوەری ناکا.

"کازم غەریب ئابادی" وتی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی رۆژی پێنج شەممە لەراپۆرێکدا ڕایگەیاند کە سەرلەنوێ کاری ئامادەکرانی هێڵەکانی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان لە کارگەی پیتاندنی سووتەمەنیی نەتەنز بۆ دانانی مەکینەو ئامێرە نوێکان لە چەشنی جۆراوجۆر خەریکە ئەنجام دەگرێ.

نوێنەری ئێران لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤیەن، وتی: بەپێی ئەو ڕاپۆرە، زنجیرەی دە دەنکیی و بیست دەنکیی "ئای ئاڕ شەش" و زنجیرەی دە دەنگیی "ئای ئاڕ چوار" لە هێڵەکانی سێ و چواری لێکۆڵینەوەو گەشەپێدانیش خەریکە دەپیتێندرێن و یان ئامادەی کەڵەکە کردنی یۆرانیۆمی پیتێندراون.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەیەکدا ئیدیعای کرد، ئێران ڕەوتی دانانی سەنتریفیوژگەلی پێشکەوتەتر لە ڕەوتی پیتاندنی یۆرانیۆمی دەس پێ کردووە کە بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی قەدەغەکراو بووە.

سەرپەیڤ