ئه‌یلوول 27, 2019 15:46 Asia/Tehran
  • پیداگری لەسەر پەرەی هاوکاریە بەرگریکارانەکانی ئێران وسووریا لە مەڕ پاوەجیی ئاشتی ، وئاسایشتی ناوچە

وەزیرانی بەرگری ئێران وسووریا لە سەر پەرەی هاوکاریەکانی بەرگریانە لە مەڕ پاوەجیی ئاشتی ، وئاسایشتی ناوچە پیداگریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا ، ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگری ئێران ڕۆژی هەینی لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ سپهبود" عەلی عەبدوللەئەیوب" وەزیری بەرەڤانی سووریا ، لەسەر هاوکاری وهەوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوەدان کردنەوەی سووریا پیداگرت ولەمەڕ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی هاوکاریەکانی بەرگریانەی وەکوو یەکێ لە بڕگە گرینگەکانی بەڵگەی ڕێککەوتن نامەی دوو وڵات بیروڕایان گۆڕیەوە. وەزیری بەرەڤانی ئێران هەروەها بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەقامگیر کرانی پاوەجیی لە سووریا ، خستنە خواری فڕٶکەی بێ فڕٶکەوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پارێزگاکانی حەما وقۆنەیتەرە ی بەدەس پەدافەندی ئاسمانی وهێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە ی بە نیشانەی گوڕان وباشتر بوونی دۆخی بەرگریانەی سووریا زانی .ئەمیر سەرتیپ حاتەمی بە راگەیاندنی ئەمەکە سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران سەقامگیر کرانی ئاشتی وئاسایشتی پاوەجیی لەناوچە بە هاوکاری وڵاتانی ناوچەیە ، وتی: لە کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئانکارایش دوولایەن لەسەر سەروەری ودەسەڵاتدارەتی نیشتمانی وپاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا پیداگریان کرد. وەزیرانی بەرەڤانی ئێران وسووریا هەروەها لەسەر درێژەی  ڕاوێژکاریەکان وهاوکاری نێزیک لە نێوان دوو وڵات لە بەشە دوولایەنەکان وناوچە پیداگریان کرد. 

سەرپەیڤ