ئه‌یلوول 28, 2019 16:03 Asia/Tehran
  • جەختکردنی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر ڕاوەستان بەرامبەر زۆر وێژییە زاڵمانەکانی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکرد لە سەر ڕاوەستان بەرامبەر زۆر وێژییەکان و کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا دا.

"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران  رۆژی هەینی لە دیداری"دێلکسی ڕۆدیگۆئێز" جێگری سەرۆک کۆماری ڤەنزوئێلا لە پەراوێزی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نیۆ یۆرک لەبارەی قەیران خووڵقاندنەکانی ئەمریکا لە ئەمریکای لاتین و هەروەها وڵاتی ڤەنزوئێلا وتوویژی کرد. وەزیری دەرەوەی ئێران  هەروەها بە لێکدانەوەی بیرۆکەی" هاوپەیمانی هیوا" و "دەستپێشخەری ئاستی هۆرمۆز" کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئاراستەی کۆگەی گشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکانی کردووە، لەبارەی ترۆریستمی ئابووری ئەمریکا و ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی بیرو ڕایان گۆڕیوە.

زەریف ڕۆژی هەینی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سوریا ، کوەیت، عێراق، پاکستان، هۆڵەندا، فەنلاند، ئەرمەنستان، نیکاراگۆئا،و کوبایش دیدار ولەبارەی قەیرانی سوریا، یەمەن، بەرجام و کێشەکان و بابەتە و مەسەلەکانیی ناوچەیی و پێوەندییەکانی دوو قۆڵی وتووێژی کرد. وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە دانیشتنی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئابووری (ئێکۆ) ئامادەبوو. سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریایش دیدار ووتووێژی کرد.

سەرپەیڤ