تشرینی یه‌که‌م 02, 2019 08:39 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاریی ڕۆحانی و پوتین لەبارەی گرینگترین پرسە دوو قۆڵی، ناوچەیی و جیهانییەکان

سەرۆکی کۆمارانی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سەرۆکی فدراسیۆنی ڕووسیا لەبارەی پرسە دوو قۆڵیی، ناوچەیی و جیهانییەکان وتووێژیان کرد.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی سەرانی یەکێتی ئابوریی ئورئاسیا لە ئیرەوانی پایتەختی ئەرمەنستان، وێڕای ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەک سەرچەشنێکی کاریگەر لە سەرکەوتنی دیپلۆماسیی چەند لایەنە بۆ چارەسەریی پرسە جیهانییەکان ، وتی: بۆ سەرکەوتنی ئەو ڕێککەوتنە، پێویستە بەڵێنیەکان لەلایەن هەموو لایەنەکانی واژۆکەری بەتەواوەتی جێ بەجێ بکرێ.

رۆحانی هەروەها پاراستنی ئاشتی و سەقام لەناوچەی رۆژاوای ئاسیای بە سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوبرد و وتی: ئاسایش و ئاشتیی پاوەجێ لە کەنداوی فارس، دەریای عوممان و گەرووی هورموز تەنیا بەهاوبەشیی وڵاتانی ئەو ناوچە، دابین دەبێ.

سەرۆک کۆماری ئێران، چەسپاندنی هەرچی زیاتری ئاشتی، سەقام، پێشکەوتن و ئاسودەیی هەموو دانیشتووانی گەرووی هورموزی بە ئامانجی "دەسپێشخەریی ئاشتیی هورموز " زانی و پێی داگرت: ئەو دەسپێشخەرییە، بواری جیاجیای هاوکاریی بۆ وێنە، دابین کردنی هەمووانیی ئاسایشی وزە، ئازادیی گەمییەوانی و گواستنەوەی ئازادانەی نەوت وگشت سەرچاوەکانی وڵاتانی دەڤەری گەرووی هورموز و بەدەر لەو دەڤەرە، لەخۆ دەگرێ.

سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەو چاوپێکەوتنەدا جارێکی دیکە بەپاڵپشتی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، پێی داگرت: مۆسکۆ ئەوپەڕی هەوڵی دەخاتەگەڕ بۆ جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی بەڵێنیەکان لەلایەن هەموو لایەنەکانی واژۆکەری ئەو ڕێککەوتنە.

پوتین پێشوازیی کرد لە دەسپێکی هاوکاریی فەرمیی ئێران لە پەیوەندییە ئابوریەکان لەگەڵ یەکێتی ئوروئاسیاو ئەو هاوکارییەی بە بوارخۆشکەر زانی لەپێناو هاوهەڵوێستیی و گەشەپێدانی زیاتری ناوچەکە.

سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا لەو دیدارەدا هەروەها پێیان داگرت لەسەر بەهێزکرانی هەرچی زیاتری پەیوەندیی نێوان تاران- مۆسکۆ لەگشت بوارەکانداو لەبارەی گەڵاڵەی پێشنیارکراوی رۆحانی لەسەفەری ئەم دواییەی بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان ناسراو بە "دەسپێشخەریی ئاشتیی هورموز" وتووێژیان کرد.

سەرپەیڤ