تشرینی یه‌که‌م 02, 2019 08:40 Asia/Tehran
  • پێشوازیی لاریجانی لە لێدوانەکانی پاشمیری عەرەبستان

سەرۆکی مەجلیسی ئێران وێڕای پێشوازیی لە لێدوانەکانی "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان لەبارەی چارەسەریی ناکۆکیی نێوان ریاز و تاران، وتی: وەها وتووێژگەلێک دەتوانێ بەشی زۆری کێشەکان چارەسەر بکات.

بەپێی راپۆری رۆژی سێ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی "ئەلجزیرە" ی قەتەردا وتی: دەرگای دانوستان لەگەڵ ئێران لەڕووی عەرەبستانی سەعودی کراوەیە.

لاریجانی بەئاماژە بەوەی کە هەرچەشنە وتووێژێک لەنێوان ئێران و عەرەبستاندا دەتوانێ بەشی زۆری گرفت وکێشە ئاسایشی وسیاسییەکانی ناوچە چارەسەر بکات، وتی: تاران لەهەوڵی پێکهێنانی سیستەمێکی گشتیی ئاسایشییە لە کەنداوی فارسدا کە بەهاوبەشیی هەموو وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس ئەنجام بگرێ.

لاریجانی سەبارەت بە شەڕی عەرەبستان ویەمەنیش وتی: ئێران بە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێشنیاری ئەوە دەکا کە هەرچەشنە ئاگربڕێک لەو وڵاتە قەبووڵ بکات.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران ئاماژەی بە دانوستانی تاران و واشنگتۆنیش کرد و وتی: دانوستانی ئێران وئەمریکا قەدەغەکراو نییە، بەڵام سەرەتا دەبێ ئەمریکا بایکۆتەکان هەلوەشێنێ.

سەرپەیڤ