تشرینی یه‌که‌م 02, 2019 15:53 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئاستی دەستەڵاتی گەلی ئێران سەرباری گوشاری دوژمنان بەرزتر بووەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە گوشاری دوژمنان دژی گەلی ئێزان ، پێی داگرت: ئاستی دەستەڵات و جێ و شوێنی گەلی مەزنی ئێران دوای ساڵێک و نیو گوشاری بەردەوامی ئابووری، بەرزترو ڕوونتڕ بووەتەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتیشی: ئەمریکا بە بەکارھێنانی توندترین گوشاری ئابووری دژی ئێران لەوانە بایکۆت، تێکدانی ڕەوتی فرۆشتنی نەوت و چالاکیی بانکی و بیمەیی، بەنیازی زەبر وەشاندن لە ئێران بوو، کەچی ھیچ ئەنجامێکی دەست نەکەوت.

«حەسەن ڕۆحانی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەل و مەرج و پاوەجێیی ئابووریی ئێران لە ساڵێک لەمەوبەرەوە باشتر بووە، وتیشی: بە پێی ڕاپۆرتی بانکی ناوەندیی ئێران، بایەخی دراڤی نیشتیمانیی وڵات لە چاو ساڵی ڕابردوو لە سەداچل بەرزتر بووەتەوە.

ڕۆحانی ھەروەھا تیشکی خستە سەر گەشتەکەی بۆ نیۆیۆرک بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و وتیشی: ئەگەر خۆڕاگریی گەل، بەردەوامیی پاوەجێیی لە شاندەرە ئابوورییەکان و دەستەڵاتی ھێزە چەکدارەکانی ئێران نەبایە، لە بەر دەرکەی ژوورەکەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕیزیان نەدەبەست.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەتی لەوەش کردەوە کە، لۆبیی دژی ئێرانی پیلانێکی داڕشتبوو کە لای خەڵکانی جیھان وا بنوێنێ کە گوایە ئێران دەستپێکەری ئاڵۆزییە لە ناوچەی ھەستیاری کەنداوی فارس دا، کەچی بە دیپلۆماسیی ئێران ئەو پیلانە پوچەڵ کرایەوە.

«حەسەن ڕۆحانی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەوانەی وا گرفتیان بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ساز کردووە ، ھەر ئەوانەن کە لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە جەماوەری ستەملێکراوی یەمەنیان کردووەتە ئامانجی بوردومانی دڕندانەی خۆیان، وتیشی: ئێران لەم ماوەیەدا بەرگری لە ستەملێکراوان کردووە لە ھەمبەر تیرۆریزمی جیھانی و کەس ناتوانێ حاشا لەم ڕاستییە بکات.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێشی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستەڵاتێکی ناوچەییەو تەریک خستنەوەشی لەم ناوچەیەدا مەحاڵە.

سەرپەیڤ