تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 18:15 Asia/Tehran
  • وشداریی سی ئێن ئێن لەبارەی شەڕی ئەمریکا لەگەڵ ئێران

کەناڵی سی ئێن ئێن وشداریی دا، هەرچەشنە شەڕی شیمانەیی نێوان ئەمریکاو ئێران کارەساتبار دەبێ و واشنگتۆن ناتوانێ تێیدا سەرکەوتوو بێ.

کەناڵی سی ئێن ئێن رۆژی پێنج شەممە لەڕاپۆرێکدا شەڕ لەگەڵ ئێرانی بەکارەساتبار زانی و خۆبواردنی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کردەی سەربازی دژ بە ئێرانی بە زیرەکانە وەسف کرد.

لەو ڕاپۆرەدا لەبارەی شوێنهاتەکانی هێرشی سەربازی دژ بەئێران ، دەگوترێ؛ هێرش بۆسەر ئێران شەڕێکی ئاڵۆزی لێدەکەوێتەوە کە ڕۆژاوا و هاوپەیمانانی ئەمریکا ناتوانن بەئاسانی تێیدا سەرکەوتوو بن بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە بەئاسانی تێیدا شکست بێنن .

سی ئێن ئێن وشداریی دا، ئەگەری ئەوە هەیە هەرچەشنە هێرش بۆسەر ئێران، لەنمایش کردنی دەسەڵاتی رۆژاوا، کتوپڕ بگۆڕێ بۆ ئاگرهەڵایساندنێکی تۆکمەوتەواو و وێرانکەر.

ئەو کەناڵە هەواڵییەی ئەمریکا هەروەها وشداریی دا ، ئاوری ئەو شەڕە دەتوانێ ئیسرائیلیش بگرێتەوە.

سی ئێن ئێن پێی داگرت؛ ئێستا دانوستان لەگەڵ ئێران پێویستە دەنا لەوانەیە ئێران هەنگاوی خافڵکەرانەی بۆ ناوچەکە هەبێ.

ئەو ڕاپۆرە لەدرێژەدا ئاماژەی کردە پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی١٤ی سیپتەمبەری سوپای یەمەن بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان "ئارامکۆ" و وتی: ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی ئێران بە دستتێدابوون لەو پەلامارە بەڵام هێشتا نەیتوانیوە ڕایبگەیێنێ کە ئەو هێرشە لەکوێوە ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ