تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • موسەوی: دەست وەردانی فەڕانسا لە دۆسییەی هاووڵاتیانی ئێرانی ، یاسایی نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لەمەڕ هاووڵاتییەکی ئێرانی، بەنایاسایی و بەمانای دەسوەردان لەکاروابری ناوخۆی ئێران زانی.

"فەریبا عادڵخا" ماوەیەک لەمەوبەر بەتاوانی سیخوڕیی لەئێران قۆڵبەست کرا.

"ئانیس ڤۆن دێرمول" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لەلێدوانێکی دەستتێوەردەرانەدا، خوازیاری ئازادکرانی ئەو شۆڤارە بوو.

سەیید"عەبباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی وتی: مافی هاووڵاتیبوونی دوولایەنەی شارومەندانی ئێرانی بەگوێرەی یاساوڕێساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕەسمییەت نەناسراوە، بۆیە خانم فەریبا عادڵخا هاووڵاتیی ئێران دێتە ئەژمار و وەک ئێرانییەک سود وەردەگرێ لەهەموو مافەکانی شارومەندیی ناسراو بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی.

موسەوی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە دۆسییەی عادڵخا لەچوارچێوەی یاسای دادڕەسیی دادگەرانەی ئێران بەوردیی لەلایەن دەزگەی دادی کۆماری ئیسلامی خەریکە تاووتوێ دەکرێ، وتی: دەسوەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە نەک هەر یارمەتیدەر نییە بۆ چارەسەریی بابەتەکە، بەڵکوو دەبێتەمایەی ئاڵۆزتربوونی ڕەوتی دادڕەسیی.

سەرپەیڤ