تشرینی یه‌که‌م 04, 2019 17:55 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەهاوکاریی ئێران

بەڕێوەبەری گشتیی کاتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ڕەزامەندیی دەربڕی لە هاوکاریی ئێران لەگەڵ پشکێنەرانی ئەو ڕێکخراوەو پەرەپێدانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "کۆرنل فروتا" ئەمڕۆ هەینی بە پەیامنێرانی وت: هەندێ تەعامول و هاریکاریی کراوەو ئێستاش بەردەوامە.

بەڕێوەبەری گشتیی کاتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆنی بێ ئاماژە بە وردە بابەتی زیاتر لەوبارەوە وتی: "ئەو پرۆسەیە خەریکە ئەنجام دەگرێ و داوەریی لەبارەیەوە نامومکینە بەڵام هەنگاوەکان لەئاراستەیەکی ڕاستدا ئەنجام دەگرن.

ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆیەک کە لەساڵی٢٠١٥ ئیمزا کرا، کشایەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ساڵێک پشوودرێژیی ستراتژیک لەهەمبەر کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی نا ڤۆکی و پەیمان شکێنیی لایەنە ئوروپییەکان لە جێ بەجێ کردنی وادەکانیان، هەندێ بەڵێنی خۆیان بەگوێرەی بڕگەکانی ٢٦و٣٦ی ئەو ڕێککەوتنە کەم کردووە.

ئێران لە کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تائێستا سێ هەنگاو بریتی لە؛ زیادکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ٣.٦٧ لەسەتدا، زیادکردنی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراو و ڕاگرتنی بەڵێنیەکانی لەمەڕ لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان جێ بەجێ کردووە.

سەرپەیڤ