تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 16:28 Asia/Tehran
  • رەت کرانەوەی ئیدیعای ئەمریکا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی کەمینە دینیەکان لە ئێران

نوێنەرانی کەمینە دینیەکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، ئیدیعای دۆناڵد ترامپ لەبارەی

بەپێی ڕاپۆری رۆژی دووشەممەی رادیۆ ئەرمەنیی دەرەوە سنوریی ئێران، نوێنەرانی کەمینە دینیەکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی پرێس تی ڤیدا وتیان: ئەرمەنییەکان وەک پەیڕەوانی دینە خوداییەکان لە ئێران دێنە ئەژمار و ڕێگەیان پێدراوە ڕێوڕەسم وئاهەنگە دینیەکانی تایبەت بەخۆیان بەڕێوە ببەن و بەئازادیی تەواو چالاکییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانیان جێ بەجێ بکەن.

ئەو نوێنەرانەی مەجلیسی ئێران هەروەها ڕایانگەیاند: حکومەتی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی، ڕەوتێکی هەڵخەڵێتێنەر و دنەدەری لەبارەی کەمینە دینییەکان لە ئێراندا گرتووەتە بەر.

ئەو نوێنەرانە هەروەها جەختیان کرد: ڕوانگەی حکومەتی ئەمریکا بەرامبەر ڕەنگین پێستان نمونەی ئاشکرا لەوبارەیەو واشنگتۆن دەبێ نیگەرانی دۆخی مافی مرۆڤ لەناوخۆی ئەمریکادا بێ.

ئێستا لانیکەم ٦٠٠ کڵێسە لەئێراندا هەیەو زیاتر لە٣٠٠ هەزار مەسیحی لەئێران ژیان دەکەن.

بەپێی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەموو دینە خوداییەکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی نوێنەری تایبەت بەخۆیانیان هەیە کە مافی یەکسانیان هەیە وەک هەموو نوێنەرانی دیکەی مەجلیس و ئەوان بەڕەسمییەت دەناسێ.

سەرپەیڤ