تشرینی یه‌که‌م 11, 2019 13:12 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی لە زەریای سوور؛ ئەگەری پەلاماری تیرۆریستی

گەمییەکی نەوتهەڵگری ئێرامی سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی لە دەریای سوور تووشی تەقینەوە بوو کە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە ئەو تەقینەوەیە بە هۆی ئەوەی بێ کە مووشەکێ لێکەوتووە.

بە پێی بەشی ڕاگەیاندن و کاروباری نێودەوڵەتیی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران؛ ئەگەری زۆرە ئەو گەمییە نەوتهەڵگرە ئێرانییە بە ناوی  SABITY سەر بە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئێران سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە هۆی تەقێندرانی موشەک لە ٦٠ مایلی بەندەری جەددەی عەرەبستانەوە تووشی دوو تەقینەوە لە بەدەنەکەیدا بووبێ. نەوتی نێو ئەو نەوتهەڵگرە خەریکە دەڕژێتە نێو زەریای سوورەوە. هەموو فەرمانبەرانی گەمییەکە لە تەندرووست و ئاسایشی تەواودان و خودی گەمییەکیش ئێستا لە ڕەوشێکی پاوەجێدایە. کارناسانی تەکنیکیی گەمی و کارناسانی نێو ژووری ئیمێرجێنسی خەریکی لێکدانەوەی ڕەوشەکە و هۆکارەکانی ڕووداونی ئەو تەقینەوەن.

سەرپەیڤ