تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 17:31 Asia/Tehran
  • زەریف: پەلامار بۆ سەر نەوتبەری ئێرانی لەلایەن یەک یان چەند دەوڵەت ئەنجام دراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە باسکردنیی ئەمەی پەلامار بۆ سەر نەوت بەری ئێرانی سابیتی (SABITI)کردەوەیەکی دەوڵەتی بووە ،گوتی: بە گوێرەی ئیتلاعاتێک بە دەستمان گەییشتووە ئەم پەلامارە لەلایەن یەک یان چەند دەوڵەت ئەنجام دراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەجلیس،"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی سێشەممە لەبارەی پەلامار بۆ سەر نەوتبەری ئێرانی سایبێتی SABITI نزیک بەندەری جەددەی عەرەبستان، بەڕاشکاوی گوتی: لێکدانەوەکان لەبارەی  ئەم پەلامارە خەریکە پێوشوێندەگیردرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتی مسۆگەڕ بوونەوەی ئەنجامەکانی وردانە، دەوڵەتێک تۆمەتبار ناکات.

زەریف گوتیشی: پەلامار بۆ سەر نەوتبەری ئێرانی کردەوەیەکی ئالۆزکاوی دەوڵەتی بووە کە لایەنگری دەوڵەتیشی بووە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێرانیش رۆژی ڕابردوو بە ئاماژە بە وەبەر پەلامار درانی نەوتبەری ئێرانی نزیک لێوارەکانی عەرەبستان،گوتی: ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە،رژێمێک ئەم کارەی بە یارمەتیی وەرگرتن لە ژمارێک لە وڵاتان ئەنجام داوە و هەروڵاتێک ئەم کارەی ئەنجام داوە، دەبێ چاوەڕێ دواهاتەکانیشی بێت. نەوت بەری ئێرانی سایبێتی (SABITI) بەیانی رۆژی هەینی ڕابردوو لە شوێنێک نزیک کریدۆری تێپەڕینی ئەم نەوت بەرە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سوور، دوو جار و بەمەودای نزیک نیو کاژێر کەوتە بەر پەلامار.