تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 19:27 Asia/Tehran
  • سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر:  سیاسەتی تاران داکۆکی لە سەقامی پاوەجێ لەناوچەیە

سەرکۆنسولی ئێران لەهەولێر جەختی کرد لەسەر داکۆکیی تاران لە سەقامی پاوەجێ لەناوچەدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر ڕایگەیاند، "نەسروڵڵا ڕەشنودی" سەرکۆنسولی ئێران چاوی کەوت بە "وینسۆ گییو پوپو" بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتی یەکێتی ئوروپا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق و  دوولایەن لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە وتووێژیان کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، لەو دیدارەدا کە لەسەر داوای بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئوروپا لە هەولێر ئەنجامی گرت، سەرکۆنسولی ئێران بەئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ناوچە، پێی داگرت، سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی لە سەقامی پاوەجێ لەناوچەیە.

ناوبراو هەروەها بەئاماژە بە سیاسەتی ئابوریی ئێران سەبارەت بە ئامادەکرانی بودجەی ساڵی داهاتوو بێ پشت بەستن بە داهاتی نەوت، ئەو هەوڵەی بەهەنگاوی یەکەم و سەرەکی ناوبرد لەپێناو هاتنەدی سەربەخۆیی و خۆبژیویی ئابووری. لەبەرامبەردا، گییو پوپو بەئاماژە بەسیاسەتی داکۆکیکارانەی یەکێتی ئوروپا بۆ دابینکردنی هەرچی زیاتری سەقام لەئێراق ئاماژەی کردە بەرنامەکانی ئەو یەکێتیە لەوئاراستەدا.