تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 09:03 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران: دوژمنان جگە لە سەرشۆڕیی و گرفتاری سەرەنجامێکیان نابێ

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : ئەوەی وا لە لایەن بەرەڤانیکارانی ئاسایشی ئێرانی ئیسلامییەوە دەبێ بەنسیب دوژمنان، تەنیا سەرشۆڕیی و زەبوونییە.

سەرلەشکر "محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رۆژی سێ شەممە لەپەیامێکدا وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵی پرۆفشناڵی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ قۆڵبەست کردنی سەرگرووپی میدیای دوژمنکاری "ئامەد نیوز" پێی داگرت؛ هەوڵی پرۆفشناڵ و سەرسوڕهێنەری ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە فریودان و هەڵخەڵەتاندنی سەرگرووپی کەناڵی دژە شۆڕش، دوژمنکار و وابەستەی "ئامەد نیوز"، پێشاندەری باڵادەستیی ئیتلاعاتیی ئێران بوو لەهەمبەر دەم ودەزگە هەواڵگرییەکانی دوژمن بەتایبەت ڕێکخراوە سیخوڕیەکانی ئەمریکا، رژیمی زایۆنی و فەڕانسەو ژمارێک وڵاتی دیکەی ئوروپایی.

سەرلەشکر باقری وتی: ئەو دەسکەوت و سەرکەوتنە مەزنە ئیتلاعاتی و دژە سیخوڕییە لەلایەک بووە بەمایەی غرور و شانازیی نیشتمانیی ئێرانیان و لەلایەکی دیکەوە ترس و سەرسوڕمانی دوژمنکارانی نیزام و دژە شۆڕشی ناوخۆ و دەرەوەیی بەدواوە بووە.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی رۆژی دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا هەواڵی قۆڵبەست کردنی "ڕوحوڵڵا زەم" لە سەرگرووپە میدیایەکانی دوژمن و لە بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی دوژمنکاری "ئامەد نیوز"ی لە ئەنجامی هەڵمەتێکی ئیتلاعاتیی زیرەکانە ڕاگەیاند.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئەو هەڵمەتەی بەپێشاندەری شکست و دواکەوتنی دەم و دەزگە هەواڵگرییەکانی دوژمن لە دەسەڵات وتوانای ئیتلاعاتیی ئەو دەزگە شۆڕشگێڕییە زانی.