تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 07:36 Asia/Tehran
  • وتووێژی بە تەلەفۆنی زەریف لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی روسیا و عێراق و سوریا

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ وەزیرانی ەرەوەی روسیا و عێراق و سوریا لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە بە تایبەت بارودۆخی باکووری سوریا وتووێژی کرد .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەو وتووێژانەدا لایەنەکان جەختیان کردەوە لەسەرپێویستیی گەیشتن بە سەقامی پاوەجێ و درێژ خایەن لە رۆژهەڵاتی چۆمی فورات و رێزگرتن لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سوریا .

 لەم وتووێژانەدا هەوەها جەخت کرایەوە لەسەر وتوێژی نێوان ئانکارا و دمشق و هەروەها نێوان کوردانی سوریا و حکومەتی ناوەندی .

بەپێی راپۆرەکە وتووێژی ەریف لە گەڵ کاربەدەستانی  وڵاتانی دیکە بۆ راگرتنی هەمیشەیی پەلامارەکانی ترکیا بۆسەر باکووری سوریا درێژەی دەبێ .

سەرپەیڤ