تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 15:34 Asia/Tehran
  • مەقامی مەزنی ڕێبەری : پاوەجێی و خۆڕاگریی لەپێناو هەقیقەت دا، وڵات و جیهان بەرەو ئاراستەیەکی باشتر دەبا

لە ئەربەعینی شەهادەتی سەیدو سالاری شەهیدان، حوسێنیەی ئیمام خومەینی(ڕە) میوانداری لیژنە خوێندکاریەکانی سەرتاسەری ئێران بوو خوێندکارانی ماتەمبار لەحوزور ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دا هاودەنگ لەگەڵ زیارەتکارانی کەربەلای موعەلـلا هاواری "لەببەیک یاحوسێن"یان بەرز کردەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی لەو ڕێوڕەسمەدا لە وتاردانێکی کورت وێڕای سوپاس وێژی و پێزانینی لەبەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی گەرم وگوڕ و دۆستانەی گەنجان، ڕوو لەوان فەرمووی: سەفاو نورانییەتی ئێوەی ئازیز پڕگرینگەو بەندە هەردەم لە خودا دەپاڕێمەوە هەتا ئێمەو ئێوە لەڕێبازی ڕاستەقینەدا پاوەجێ بکا، چونکە ئەگەر ئێوە لەو ئاراستەیەی هەقدا خۆڕاگر و پاوەجێ بن، وڵات و جیهان، بەرەوئاراستەیەکی باشتر دەڕاو مرۆڤایەتی لە بەرژەوەندییەکانی سودمەند دەبێ.

هەروەها حوججەتولئیسلام وەلموسلمین سەعدی وتاردەری ڕێوڕەسمەکە، دیالۆگی خۆڕاگریی گەلی ئێرانی هەڵقووڵاو لە خۆڕاگریی ئیمام حوسێن(ع) زانی و وتی: ڕەوتی زاڵێتی خواز و ئیستکبار لەهەوڵی ئەوەدایە کە لەڕێی بڵینگۆگەلی بێ هەژماری پڕووپاگەندەی خۆیان، جێگۆڕکی بە هەق و بەتاڵ بکەن بەڵام هەر بەوجۆرەی کە حەزرەتی ئیمام سەججاد(ع) و حەزرەتی زێنەبی کوبرا لە کوفەو شام بە وتارە ڕوونکەرەوەکانیان کومەتی ئەمەویان ڕیسواکرد، ئەمرۆش دەبێ تریبون و بڵینگۆکانی لایەنی هەق، پەیڤی ئیسلام و ئینقلاب بەهێزەوە باس بکەن و چەواشەکاریەکانی سیستەمی زاڵێتی خواز لەقاو بدەن.

لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە ئیمامەتی ڕێبەری باڵای شۆڕش، بەرپا کرا.