تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 15:54 Asia/Tehran
  •  زەنگەنە :هەوڵ و هەنگاو  بۆ ڕاگرتنی گەشەی پیشەسازی  نەوتی ئێران شکستی هێنا

وەزیری نەوتی ئێران وتی : گەشەی پیشەسازی نەوتی ئێران نەتەنیا ڕانەگیراوە بەڵکوو واژۆی گرێبەستەکان و جێ بە جێ کران و کەڵک وەرگرتن لە پڕۆژەگەلی جۆراوجۆر لە پیشە سازی نەوتی و گازی کۆماری ئیسلامی ئێران پەرەی سەندووە .

 بیژەن نامدار زەنگەنە  وەزیری نەوتی ئێران  لە وتووێژ لە گەڵ  هەواڵدەری تەسنیم  وتیشی : ئەگەرچی هعەوڵگەلێکی زۆر  دراوە  تا لە دۆخی  بایکوتدا گەشەی پیشەسازی نەوتی ئێران  ڕابگیردرێت  بەڵان گەشەی ئەو پیشەسازیە لە خولی  بایکوت دا  گەشەی کردووە . ناوبراو وتیشی  دۆزینەوەی نەوت و گاز  لە  ئێراندا  درێژەی  هەیە  و هەر کاتێک  دۆزینەوەکان  بە ئاکام بگات وەک هەواڵێکی خۆشی  پەرە سەندنی پاشەکەوتی نەوت و گاز   بە خەڵکی  ئێران  ڕایدەگەینین . وەزیری نەوتی ئێران   سەبارەت بە   بانگەشەی عەرەبستان بۆ گەڕانەوەی  بە تەواوی  بەرهەمهێنانی لەدەس دەرچووی لە ماوەیەکی کەمتر لە یەک مانگیش  وتی : ئەوە نیشان ئەدات  کە  دابەزینی بەرهەمهێنانی   5  تا 6 ملیون  بەرمیلی  عەرەبستان  ڕاستیەکی  وەهای نیە  و پڕوپاگەندیەکی سیاسی  بوو   ئەگینا ناتوانڕێ  دامەزراوەیەک  کە بە  ڕادەی  پێنج  ملوێن  بەرمیل  خەساری  دیتووە  لە ماوەی  دوو  یان  سێ  هەفتە  ساز بکرێتەوە . یەکەکانی  فڕۆکەی  سیخووڕی   سپا  و لێژنە جەماوەریەکانی  یەمەن   14  سێپتامبری  ڕابردوو  لە ولام  بە  جەنایەتەکانی  هاوپەیمانی سەعوودی  لە یەمەن  بە  دە  فڕۆکەی  بێ  فڕۆکەوانی سیخووڕی   پاڵاوتگەکانی "بەقیق  و" خەریس" یان  کردە  ئامانج  کە بووە هۆی   دابەزینی  هەناردەی  نەوتی  عەرەبستان .

سەرپەیڤ