تشرینی یه‌که‌م 20, 2019 16:53 Asia/Tehran
  • سەردار ڕەببانی: پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی چین و ئێران دەبێتە ھۆی پێکھاتنی ئاسایشتی پاوەجێ لە ناوچەکەدا

جێگری ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و چین دەبێتە ھۆی ئاسایشتی پاوەجێ لە ناوچەکەدا.

سەرداری سەرتیپ «مەھدی ڕەببانی» جێگری ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئاسایشتی « شیانگ شان»ی چین سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە، ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئێرانا لە پیکەن، وتیشی: ئێران و چین لە ڕووی سەربازییەوە پەیوەندییەکی دووقۆڵیی لەمێژینەیان پێکەوە ھەیە.

سەردار ڕەببانی وێڕای ئاماژە کردن بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێکھێنرانی ئاسایشت لە ناوچەکەدا بە تایبەت لە ئاراستەی دابین کردنی وزە لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو کەنداوی فارس و گەشەی پەیوەندییەکانی چین و ئێران یارمەتیی ھەردووک وڵات دەدات کە بە سەرنجدانی ئامانج و بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان، ئاسایشتێکی پاوەجێ لە بواری ئابووری بە بەشداریی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران پێک بھێنن.

سەرداری سەرتیپ «مەھدی ڕەببانی» جێگری ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران  ھەروەھا ئامانج لە بەرپا کرانی کۆبوونەوەی ئاسایشتی « شیانگ شان»ی  لێکدانەوەی گۆڕانکارییە ئاسایشتییەکان و خەباتی دژی تیرۆریزم ڕاگەیاندو وتی: بە سەرنجدانی ئەو ئەزمونە باشەی کە ئێران لە ماوەی دەیەی ڕابردوو لە خەباتی دژی تیرۆریزم لەوانە داعش بەدەستی ھێناوە، دەتوانێ ڕۆڵێکی ھەرەکارای لە باسکردنی ڕوانگەکان و پێکھێنانی ئاسایشتی پاوەجێ لەم کۆبوونەوانەدا ھەبێت.

سەرداری سەرتیپ «مەھدی ڕەببانی» بڕیار وایە لە نۆھعمین کۆبوونەوەی ئاسایشتیی نێونەتەوەیی شیانگ شان کە لە سبەینێ دووشەممە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە ئامادە بوونی نوێنەرانی زیاتر لە ٧٠ وڵات لە پیکەن بەڕێوە دەچێت، بەشداریی ھەبێت و وتار پێشکەش بکات.

سەرپەیڤ