تشرینی یه‌که‌م 24, 2019 16:08 Asia/Tehran
  •  دووپاتکردنەوەی تاوانپاڵدانەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا دژی ئێران

وەزیری بەرگری ئەمریکا جارێکی تر تاوانپاڵدان لە دژی ئێران لەبارەی پەلامار بۆ سەر دامەزراوەکانی نەوتی عەرەبستان،ئارامکۆی، دووپات کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "مارک ئێسپێر" وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە ووتاردانێک لە دامەزراوەی "سندووقیمارشاڵ" لە شاری بروکسێل،پێتەختی بەلجیک لە شەریکانی ئەورووپایی ڤاشنگتۆن داوایکرد لەمەڕ پێشگرتن بە ئێران،هاوڕێیەتی ئەمریکا بکەن.

ئێسپێر لە درێژەی ووتەکانی دا بانگەشەی کرد، ئێران هەرەشەیەکی بەردەوام بۆ شەریکانی ئەمریکایە لەناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دا و پەلاماری ئەمدواییە بۆ سەردامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان،ئارامکۆ نموونەیەکە لەم کردەوەگەلە.

قسەکانی ئێسپێر دژی ئێران و تاوانپاڵدان لەبارەی پەلامار بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان ئارامکۆ لە حاڵیکدایە کە ئەرتەش و ئەنسارۆڵڵای یەمەن بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەیان گرتە ئەستۆ و وەکوو وڵامێکی شەرعی دژی پەلامارەکانی پێنج ساڵەی هاوپەیمانی سەعوودی دژی یەمەن وەسف کردووە.

ڤاشنگتۆن سەرەڕای وادەکانی لەبارەی لەقاو دانیی بەڵگە سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لەم پەلامارانە،بەڵام دوای تێپەڕینی چەندین حەوتە بە سەر ئەم ڕووداوە، ئەم وادەی ئەمریکا جێبەجێنەبووە.

بەم حاڵەیش،کاربەدەستە ئەمریکاییەکان بەردەوام دەبن لە سەر تاوانپاڵدانیی بێ بەڵگە دژی ئێران.

 

سەرپەیڤ