تشرینی دووه‌م 05, 2019 14:57 Asia/Tehran
  • ئێران هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی بە رێککەوتنی ناڤۆکی راگەیاند

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە راگەیاندنی جێبەجێ کردنی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی بە رێککەوتنی ناڤۆکی گوتی : ئەم هەنگاوە لە سبەی چوارشەممەوە لە دامەزراوە ناڤۆکیەکانی فۆردۆ دەست پێدەبێ .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە ئاهەنگی کرانەوەی کارگەی داهێنانی ئازادی لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە بە پێی رێککەوتنی ناڤۆکی بڕیار بوو هەزار و 44 سانتریفوژ لە فۆردۆ هەڵسوڕێن ، بەڵام گازێک تێنەکرێ ، وتیشی : لە سبەینێوە گازتێکران لە فۆردۆ دەست پێدەبێ .

 روحانی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەموو لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی دەبێ بزانن ئێران ناتوانێ یەک لایەنە پێبەندی رێککەوتنی ناڤۆکی بمێنێ ، جەختی کردەوە : هەموو لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی دوو مانگ دەرفەتیان هەیە هەموو بایکۆتەکان لەوان لە بەشەکانی کانزا ، دڵنیایی و نەوت و بانکی هەڵگرن .

 روحانی وتیشی : چالاکیی نوێی ئێران بە چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێ و هەنگاوی چوارەم وەک هنگاوەکانی دیکە گەڕانەوەی بۆ نیە .

 ئەمریکا 8 ی ئایاری 2018 بە شێوەی یەک لایەنە لە رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لە گەڵ وڵاتانی 1+5 کە ساڵی 2015واژۆ کرا، هاتەدەر .

ئێران ساڵێک دوای کشانەوەی یەک لایەنەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی و ناکارابوونی وادە وبەڵێنەکانی ئوروپیەکان بۆ قەرەبووی بایکۆتەکانی ئەمریکا ، روی هێناوەتە کەمکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی پێبەندیەکانی خۆی لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا .

کەمبوونەوەی پێبەندیەکانی ئێران بریتی لە بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە سەتی 3.67 ، زیادکردنی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراو و راگرتنی همەموو پبەندیەکان لە بواری توێژینەوە و گەشە لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا بووە .

سەرپەیڤ