تشرینی دووه‌م 09, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • مووسەوی : هاوپەیمانیە ئەمریکاییەکان  بوونەتە هۆی نانەوەی ئاڵۆزی لەناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەواڵی پێکهتنی هاوپەیمانی ئەمریکیی لە کەنداوی فارس وتی : مێژوو نیشان ئەدات کە هاوپەیمانی ئەمریکایی نە تەنیا ئاسایشی بە دی نەهێناوە بەڵکوو بووەتە هۆ نا ئەمنی و ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان .

هاوپەیمانی دەریایی  ئەمریکا  بانگەشەی کرد کە لە ڕۆژی  پێنجشەمەی  ئوپڕاسیونی خۆی لە ئاوەکانی  کەنداوی فارسی  دەس پێی کردووە . سەید عەباس مووسەوی   وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی  ئێران  ڕۆژی  شەمە  وێڕای  ئاماژە  بە  نیازی  ئەمریکا  بۆ کەڵک وەرگرتن  لە ناوی  وڵاتانی دیکە بۆ بە شەرعی  نیشان دانی  کردەوە یەک لایەنەکانی  خۆی  وتیشی  :  ئەو کارەی  ئەمریکا کە ئامانجەکانی  خۆی  لە پشت ناوی  وڵاتانی دیکەوە  دەشارنەوە  نیشانەی  لاوازی  و شەرعی نەبوونی  نوێنەتەوەییە .  مووسەوی  لە وڵاتانی  ناوچە  داوی  کرد   تا بە پشت بەستن بە بارستاکانی خۆی و دراسێیەکانی  لە پێناوی  ئاسایشی  پاوەجێی و هەمە  لایەنە  لە ناوچە  هەنگاو هەڵبگرێت . وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی  ئێران جەختی کرد  کۆماری ئیسلامی  ئێرانت  وەک  وڵاتێک  کە  درێژترین  لێوارەکانی  لە کەنداوی فارسدا هەیە  هەروەها  بە  هێزمەندیەوە  درێژە  ئەداتە  پاراستنی  بەرژەوەندیەکانی  ئابووری  و ئاسایشی  خۆی بۆ  وێنە  ئاسایش  و  ئەمنیەتی  کەشتیڕانی  لەو  ئاوەدا .

سەرپەیڤ