تشرینی دووه‌م 10, 2019 15:55 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: گەلی ئێران بەرامبەر گوشاری بیگانەکان یەکپارچە ڕاوەستاون

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمنان بۆ زەبر وەشاندن لە خەڵکی ئێران گوتی: گەلی ئێران بەرامبەر گوشاری بێگانەکان یەکپارچە ڕاوەستاوە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ(یەکشەممە) لە کۆری پڕشۆری خەڵکی یەزد( ناوەندی ئێران) بەباسکردنی ئەمەی خەڵکی ئێران بۆ فیداکاریبە وڵات و دیاریان ئامادەترن لە هەرکاتێکی دیکە گوتیشی: ئەمریکا باش دەزانێ نەتەوەی گەورەی ئێران بەرامبەر گوشاری ئەوان خۆڕاگری و مۆقاومە دەکەن.

 ڕۆحانی بەئاماژە بە ئامارەکانی ئابووری کە نیشان دەری باشتر بوونەوەی ڕەوشی ئابووری ئێرانە بەڕاشکاوی گوتی: سەرەڕای هەموو گوشارەکان، هەناردەی نانەوتی ئێران برەوی هەیە و بارودۆخی ئابووری ئێران،  هەرمانگ باشتر لە مانگی ڕابردوو دەبێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە دۆزینەوەی کێلگەیەکی تازەی نەوتی لە ئێران بە پاشەکەوتی ٥٣ ملیار بەرمیل نەوت باسیکرد و گوتیشی: لە بارودۆخێک کە دوژمنان، فرۆشتنی نەوتی ئێران بەمەبەستی خستنە ژێر گوشاری خەڵک بایکۆت کردووە، کرێکاران و ئەندازیارانی ئێرانی توانیان ٥٣ ملیاربەرمیل نەوت یان لە  دەڤەرێکی گەورە بدۆزنەوە.

سەرپەیڤ