موسەوی : بڕیارنامەی دژە ئێرانی بێ بایەخە
وتەبێژی وزاڕەتی دەرەوەی ئێران پەسەندکرانی بڕیارنامەی مافی مرۆیی دژی ئێران لە کومیتەی سێهەمی رێکخراوی نەتەوەکاندا بێ بایەخ و بێ شەرعیەت زانی .
عەباس موسەوی شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە پەسەندکرانی بڕیارنامەی مافی مرۆڤ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کومیتەی سێهەمی کۆمەڵی گشتیی دا گوتی : رەچاوکرانی مافی مرۆڤ بۆ کوماری ئیسلامیی لە ئیلزاماتی شەرعی و یاسایی و بابەتێک لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە : ئەو حکومەتانەی کە مێژوویەکی دوور و درێژیان لە پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ دا هەبووە و خەڵکی سەرانسەری دونیا ئەزموونی تاڵیان لە دەسوەردانەکانی ئەوان لەبیر ماوە و تەنانەت ئەمڕۆش قوربایی شەڕە بێ کۆتاییەکان و دیکتاتۆڕی وداگیرکاریی هاوپەیمانانی ئەوانن ، لە جێگە و پلەیەیک دانین کە بۆ حکومەت و گەلی ئێران راسپێریی مافی مرۆییان هەبێ .
موسەوی وتیشی :لە کاتێک دا بڕیارنامەی دژی ئێران دێتە ئاراوە کە یەکێک لە دەسپێشخەرانی سەرەکیی بڕیارنامەکە واتە ئەمریکا لە رێگەی تیرۆریسمی ئابووریی لە دژی گەلی ئێران ، خەڕیکی پێشێلکردنی بنەڕەتی ترین مافی زیاتر لە 83 ملیۆن شارومەندی ئێرانی بە تایبەت ژنان و منداڵان و بەساڵاچوان و نەخۆشانە .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران گوتی : داکۆکی رژێمی داگیرکەر و مناڵکوژی زایۆنی و رژێمە کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە لە بڕیارنامەی دژی ئێران بە تەنیایی خۆی بەڵگەی تەواوە لەسەر ناشەرعی بوون و بێ بایەخ بوونی .
..