تشرینی دووه‌م 15, 2019 15:54 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی نوێژی هەینی تاران : دزەی دەسەڵاتی زوورداری جیهانی ، هۆکاری گرفت و کێشەی خەڵکی ناوچەیە

گوتاربێژی نوێژی هەینی تاران ، هۆکاری کێشە وگرفتەکانی خەڵکی ناوچەی بە دزەی دەسەڵاتی زوورداری جیهانی زانی و پیداگری کرد: خەڵکی ناوچە دەبێ بە وریایی و ژیری خۆیان لەبەرانبەر پیلان و دزەی دوژمنان دا خۆڕاگری بکەن .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما" ئایەتۆڵڵا " محەممەد ئیمامی کاشانی" لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەم حەوتەیەی تاران وتی: کەسانێک کە پەلاماریان کردووەتە سەر یەمەن وفەلەستین وخەڵک بومباران دەکەن ، لەدووی لەناو بردنی جیهانی ئیسلامن. خەتیبی نوێژی هەینی تاران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئەم کردەوانە سوکایەتی کردن بە هەموو جیهانی ئیسلام بووە و بێ ڕێزی دەکەن بە ئۆمەتی ئیسلامی ، وتی: ئەگەر موسولمانان لەگەڵ یەکتر هاودەنگ ویەکگرتوو بن ، دوژمن ناتوانێ زاڵ بێت بەسەریاندا. ئایەتۆڵلا ئیمامی کاشانی هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناڕازی پێشان دانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ جوولەکە وتی: زایۆنیەکان نە جوولەکەن ، ونە نەسرانی بەڵکۆ ئەوان لە دژی خودا ، دژی مرۆڤایەتی ودژی هەموو بایخەکانن. خەتیبی نوێژی هەینی تاران وتی: جوولەکەکان خۆیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بەربەرەکانێ دەکەن وڕایان ئەمەیە کە ڕژێمی زایۆنی لەدژی خودایە. ئایەتۆڵڵا ئیمامی کاشانی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئاگاداری خەڵکی عێراق وسەرنجدانیان بە مەرجەعیەت توانیویەتی ئاڵوزی وفیتنەی گەڵاڵە ڕێژی کراو لەم وڵاتە پوچەڵ بکاتەوە وتی: خەڵکی عێراق مافیانە بۆ گرانیی وئیدارەی وڵات ناڕەزایەتی دەرببڕن بەڵام ئەم ناڕەزایەتیانە نابێ لە لایەن کەسانی ترەوە کەڵکی خراپیان لیی وەربگیردرێت.