تشرینی دووه‌م 16, 2019 15:21 Asia/Tehran
  •  نووسینگەی کاروباری کۆنسولی خوێندکارانی بیانی لە کوردستان دەستی بەکار کرد

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، پانزەهەمین نووسینگەی کاروباری کۆنسولی خوێندکارانی بیانی ناوەندی زانکۆیی وڵات رۆژی شەممە لەمیانەی رێو رەسمێک بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری خویندکارانی بیانی وەزارەتی زانستەکان، تویژینەوەو تێکنۆلۆژیا لە زانکۆی کوردستان دەستی بە کار کرد.

 ئەم نووسینگەیە بەمەبەستی گوزەرانی باشی خوێندکارانی بیانی و هاسانکاریی لە کاروباری وانە خوێندنەوەی ئەوان دووپات کردنەوەی ماوەی مانەوەیان،کۆچکردن، دەرکرانی ڤیزا و بە گشتی کاروباری کۆنسولی ئەم خوێندکارانە لە زانکۆی کوردستان کەوتە گەڕ.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە ڕێو ڕەسمی دەسپێکرانیی کاری ئەم نووسینگەیە ئاماژەی کردە پێشوازی تایبەتی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان و گوتیشی: هەر ئێستا ٤٩٢ خوێندکاری بیانی لەم زانکۆیە دا وانە دەخوێننەوە. بەڕێوە بەری نووسینگەی پێوەندییە نێو دەوڵەتییەکانی زانکۆی کوردستانیش گوتی: ٤٩٢ خویندکاری بیانی لە زانکۆی کوردستان وانە دەخوێننەوە کە شارومەندی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەفغانستان و سوریان.