تشرینی دووه‌م 16, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەنجومەنی باڵای کۆڕبەندی رابوونی ئیسلامی لەسەر پێویستیی یەکێتی موسڵمانان

ئامادەبووان لەمیانەی دوانزەهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای کۆڕبەندی ڕابوونی ئیسلامی پێیان داگرت لەسەر داکۆکی کردن لە سەرکەوتنەکانی بەرەی خۆڕاگری، یەکڕیزی نێوان موسڵمانان و پرسی فەلەستین وەک یەکەم بابەتی جیهانی ئیسلام.

بەشداربوون لە دوانزەهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای کۆڕبەندی بێداریی ئیسلامی لەتاران بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، هەوڵی دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا لەکاروباری وڵاتانی ئیسلامیان شەرمەزارکرد.

لەو بەیاننامەدا هاتووە، دوژمنانی ئیسلام و لەسەروویانەوە ئەمریکاو رژیمی زایۆنی بۆ زاڵبوون بەسەر گیان، ناموس و دارایی و سامانی موسڵمانان و هێنانەدی ئاسایشی پاوەجێ بۆ رژیمی ناڕەوای ئیسرائیل هەوڵ دەدەن.

بەشداربوون لە دوانزەهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای کۆڕبەندی بێداریی ئیسلامیی، "وەحدەتی جیهانی ئیسلام" و سەروەرکردنی رۆحی برایەتی، بەتەنیا بژارەی بەردەم دەزانن بۆ سەرکەوتنی موسڵمانان و شکست هێنانی گەڵاڵە، پیلان و دهۆ کرێت و نگریسەکانی ئیستکباری جیهانی و زایۆنیزمی جیهانی وهەموو موسڵمانانیان ڕاسپارد ئامۆژگاریەکانی قورئان جێ بەجێ بکەن و سوننەتی پێغەمبەری مەزنی ئیسلام(د.خ) باشترین ڕێگاچارە بۆ ئەو مەبەستە.

دوانزەهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای کۆڕبەندی بێداریی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە لەتاران بەڕێوە چوو.

لەو دانیشتنەدا دواگۆڕانکاریەکانی بێداریی ئیسلامی لەناوچەو خەسار وزیانەکانی وخرانەڕووی ڕێگاکانی دەربازبوون لە گیروگرفتەکان و هەروەها ناسینی گەڵاڵەو ستراتژیاکانی سیستەمی زاڵێتی خواز بۆ زاڵبوونی بەتەواوەتی بەسەر بواری سیاسی، فەرهەنگی، و ئابوریی جیهانی ئیسلام تاووتوێ کرا.