تشرینی دووه‌م 16, 2019 17:39 Asia/Tehran
  • دادگەری گشتیی ئێران : بەرەوڕووی ئاژاوەچیان و هوکارانی بشێوی گشتی دەبینەوە

دادگەری گشتیی ئێران وتی: بەرپەرچی ئاژاوەگێڕان و هۆکارانی بشێوی گشتی دەدەینەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، حوججەتولئیسلام محەممەد جەعفەر مونتەزەری بەئاماژە بە هەمواری نرخی بەنزین و ئەو ناڕەزایەتییانەی بەرامبەری کراوە، وتی: ئەو کردەو ڕەفتارانەی نەزم تێکدەدەن، بەپێی یاسا تاوانەو دەزگەی دادەوانی بەگوێرەی یاسا، بەرپەرچی ئەوکەسانە دەداتەوە کە بشێوی سازدەکەن.

دادئەستێنی گشتیی ئێران هەروەها وتی: بێگومان خەڵک ڕێبازی خۆیان لەو ژمارە کەمەی کەسانێک کە بەڕێبەستن و پەلاماردانی شوێنەکان، دژایەتییان لەگەڵ نیزام وخەڵک پێشان دەدەن، جیادەکەنەوە، خەڵک لەو کردار و ڕەفتارانە بێزارەو ڕێگەنادا ژمارێکی کەمی ئاژاوەگێڕان، هەلەکە بقۆزنەوەو دڵنیام کە خەڵک پشکی خۆیان لەئاژاوەچیان جیا دەکەنەوە.